هەڵبەستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ منداڵان: لە بۆن و بەرامەی بەهارەوە هاتوون
تەژەئا و دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی لە ئامەد مەراسیمێکییان ڕێکخست و لە مەراسیمەکەدا هەڵبەستی ڕێبەر ئاپۆییان خوێندەوە کە بۆ منداڵان نووسیوێتی.
تەژەئا و دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی لە ئامەد مەراسیمێکییان ڕێکخست و لە مەراسیمەکەدا هەڵبەستی ڕێبەر ئاپۆییان خوێندەوە کە بۆ منداڵان نووسیوێتی.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی لە چوارچێوەی ڕۆژی دایکاندا لە باڵەخانەی ناوچەی باگجلاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کۆبوونەوە و مەراسیمێکییان ڕێکخست.
لە مەراسیمەکەدا پانکارتی " ئاشتی بەنرخترین دیارییە بۆ دایکان" هەڵواسرا. جگە لە ئەندامان ژنانی تەژەئا و دایکانی ئاشتی، بەشێکی زۆر لە ژنان و ئەندامانی ئەنیاکای-دەر (ANYAKAY-DER) بەشداری مەراسیمەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا هەڵبەستی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە کە بۆ منداڵانی نوسیووە. لە نامە شیعرێکەدا ڕێبەر ئاپۆ ئیلهامی لەو نامانەوە وەرگرتووە کە منداڵان بۆیان ناردووە.
هەڵبەستەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە:
"بۆ هەموو منداڵان...
لە سپێدەی بەیانییەکەدا ئاشنایی یەکتر بووین
کاتێک دەرگا سارد و ژەنگاوییەکە کرایەوە
وەک هەمیشە پاسەوانەکە هاتە ژوورەوە بە کۆمەڵێک ڕۆژنامەوە
پرسیم؛ ئەمڕۆ نامە هاتووە؟
بە ژێرلێوەوە گوتی؛ ١٩٥ نامە هاتووە
١٩٥ نامە، لە هەرنامەیەکدا ١٩٥ منداڵ.
ئەمرۆ پێکڕا میوانی منن
لە نێو ئەم چوار دیوارەدا
منداڵیینە! بەخێرهاتن؛
گوڵ و گوڵزارتان لەگەڵ خۆتاندا هێناوە.
هەڤاڵانی دڵفراوانم
بە گوڵکانتان ژوورە تاریکەکەمتان ئاوەدان کردەوە
بە بۆنی بەهارەوە هاتن
هەموو ڕەنگەکانتان ئاوێزان بە بەهار کرد
بۆنکردنی منداڵان
لە ئامێزگرتنی یەک بەیەکییان
دواتر لە ڕۆژنامەکانم ڕووانی
چاوم کەوتە سەر گۆشەیەک
وێنگەلێکی ڕیزکراو
ئەوانە منداڵانی ڕحان
لەسەر خاکی ڕەش و سپی
منداڵانی هەمیشە سپی
ڕیزبوونە
لە هەر ڕوانگەیەکدا وشەیەک، کردارێک
وێڕای هەموو بچووکییەکیان؛ جیهانێک
بە دوور و درێژی بڕوانە
خۆم خزاندە ئامێزی منداڵانەوە
زێدی ١٩٥ منداڵ
لەگەڵ ئەو منداڵانەدا ڕۆشتم
بۆ هەموو منداڵانی جیهان
ئەو ڕوانین و ئەو ڕۆمانە بێ ناوانە
ئەمڕۆ دەستە بچووکەکان بوونە ڕێهەڤاڵم
دەستم خستە دەستی منداڵانەوە
گەیاندیانم بە ئازادی ئاسمانەکان
ئازادی بەوانەوە دەستپێدەکات و بەوانەوە کۆتایی دێت
ئەمڕۆ بۆنی خاک و بەهارم لە ئامێزگرت
هەرخۆی من هەمیشە منداڵ بووم
لە جیهانی منداڵاندا شاراوە بووم
کاتێک لەگەڵ هۆگربووە بچووکەکانمدا ڕۆچووبوومە نێو گفتوگۆیەکی قوڵ
بەدەنگی دەرگایی ئاسنین ڕاچەڵەکام
تەنها کاتژمێرێک بوو کاتی هەناسەهەڵمژین
بە هەنگاوی یەک لە دوای یەک
لەو قوڵنگانەی لە ئاسماندا هەڵدەفڕن
دەستم بۆیان بەرزکردەوە و لە دڵی خۆمەوە گوتم 'سڵاو'
قوڵنگینە سڵاوم بگەیەنن بەو ١٩٥ منداڵە
بە منداڵان بێژن
با خۆیان زانا و هۆشیار بکەن
سڵاوەکەم بگەیەنە بە دایک و باوکان
با ڕۆڵەکانیان بە برسێتی نەهێڵنەوە
بێژن قوڵگینە بێژن
بێژن ماچی هەموو مندڵانی ڕحا دەکەم
سڵاوم بگەیەنە بە هەموو مندڵان و پێیان بێژە ڕێبەر لە پێناو ئەواندا دەژێت
پێیان بێژە زۆرم خۆشدەوێن
پێیان بێژە چاوی هەمووان ماچدەکەم
ڕێبەرێتی."
دوای خوێندنەوەی نامە شیعرییەکە، لە هۆڵەکەدا درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" دەنگی دایەوە.
*قوڵنگ (قازی دەشتی) باڵندەیەکی سپییە و لە وەرزەکاندا کۆچ دەکات، لەگەڵ هاتنی بەهاردا ڕوودەکەنە مێرگەکانی کوردستان.