لە ئامەد 'دەستپێشخەری یەکێتی' دامەزرا

لە ئامەد بۆ ئەوەی لەسەر یەکێتی کورد کاربکرێت، 'دەستپێشخەری یەکێتی' دامەزرا. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دەستی پێکرد و سبەیش بەردەوام دەبێت.

دەستپێشخەریی ئاشتی

لە ئامەد بە بەشداری نوێنەرانی پارتە سیاسییە کوردستانییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کۆمەڵگە، ڕیشسپیان، باوەڕمەندان، کەسایەتی، پەرلەمانتار بە مەبەستی ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەری یەکێتی" لە کەلتووری ئامەد کۆبوونەوەیان ئەنجام دا. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دەستی پێکرد تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت. هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە کەسکین بایندەر، نوێنەر و بەڕێوەبەرانی پارتە کوردستانییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، کەسایەتی و چەندین کەس بەشدار بوون. لە هۆڵەکەدا بە زاراوەکانی کورمانجی و زازاکی کوردی، تورکی، عەرەبی، سوریانی و ئەرمەنی پانکارتی "بە هەڵوێستی یەکێتی سەردەکەوین" هەڵواسرا. 

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. ساڵیحە ئایدەنیز، دیبا کەسکین، ناهیت ئەرەن، کازم فورات و ئایەتوڵا ئاشتی بۆ دیوانەکە هەڵبژێردران. 

پاشان یەکێک لە ئەندامانی دەستپێشخەرییەکە ئۆرهان ئایاز قسەی کرد و پەیوەست بەو پڕۆسەی دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد هەڵسەنگاندنی کرد و داوای کرد پشتگیری ئەم پڕۆسەیە بکرێت و گوتی: "چاوی تەواوی کوردستان و جیهان لەسەر کۆبوونەوەکەمانە. ئێمەش لەسەر ئەم بنەمایە کۆبوونەوەکەمان ئەنجام دەدەین." 

هەروەها لە بەردەوامی قسەکانی کۆبوونەوەکەدا ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی مێردین ساڵیحە ئایدەنیز باسی تێکۆشانی سری سورەیا ئۆندەری کرد و سەرنجی خستەسەر بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەلگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "بۆ ئەوەی ئەم بانگەوازە بە ئامانج بگات تێکۆشان بەڕێودەبەین. لە باکووری کوردستان و تورکیا یەکێتی خۆمان بە دی بێنین. یەکێتی لە هەر چوار بەشی کوردستان و سووریا، ئێران، عێراق و تورکیا دیموکراسی پێش دەخات. گەلی کورد بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات و بۆ دیموکراسی هەمیشەیی دەبێت تێبکۆشێت." 

لە کۆتایی قسەکانییدا ساڵیحە ئاماژەی بە کۆنگرەی پەکەکە لە ٥-٧ ئایار کرد و گوتی: "دەبێت ژنان، گەنجان و کۆمەڵگە زیاتر بە ڕۆڵی خۆیان ڕاپەڕن. لەبەر ئەم هەنگاوە مێژووییانە دەبێت بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین. سوپاسی هەموو ئەوکەسانە دەکەین لە دامەزراندنی ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنج دەدەن." 

پاشان پەرلەمانتاری دەم پارتی وان سینان چیفتیورەک قسەی کرد و ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد و گوتی: "دەوڵەت لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆبوونەوەی ئەنجام دا. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هیوایەکی هێنایە ئاراوە. بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی کۆمەڵگە بانگەوازی کرد. وەک دەستپێشخەری ئەم بانگەوازە گرنگ دەبینین. بانگەوازە لە گەلەکەمان دەکەین بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد، زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و پەروەردە و بۆ ئاشتیی هەمیشەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پشتگیری دەستپێشخەری یەکێتی بکەن." 

لە کۆتایی قسەکانییدا سینان چیفتیورەک گوتی: "کۆنفرانسێکی گرنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام درا. ئەمە بۆ هەر چوار بەشی کوردستان و سەرانسەری سووریا گرنگ بوو، بڕیاری گرنگ درا. گوتیان کوردان یەک دەنگن. هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە لێرە بڕیارێکی باش بگرێت و ڕێگەمان بۆ بکاتەوە." 

لە دوای قسەکان کۆبوونەوەکە بەبێ ڕاگەیاندن بەردەوامبوو.