بە دیمەن

دیمەنی چالاکییەکی کاریگەری گەریلا بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلای لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بڵاوکردەوە، کە لە دژی هێرشی داگیرکەران بە درۆنی کامیکاز ئەنجام دراوە و داگیرکەرێک بە سزا گەیێندرا.

چالاکی گەریلا

 گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکەی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بڵاوکردەوە کە لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین مووشەوە بە درۆنی کامیکاز لە دژی پێگەیەکی داگیرکەران ئەنجام دراوە کە لە هێرشی سەر تونێل و گۆڕەپانەکانی گەریلادا بووە.

دەربارەی چالاکییەکە پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەم زانیارییەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردبووەوە:

"دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان

لە ٢ی ئایار کاتژمێر ٢٠:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی داگیرکەران کە بە چەکی قورس هێرشی سەر تونێلەکانی بەرخۆدانیان دەکرد، لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین مووشەوە بە درۆنێکی کامیکاز چالاکیەک ئەنجام درا. لەم چالاکییەدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا."