ئەندامانی جەهەپە سەردانی پرسەی ئۆندەریان کرد
سەرۆکی شارەوانییەکانی جەهەپە و چەندین کەس سەردانی پرسەی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی سری سورەیا ئۆندەریان کرد لە زێدی خۆی لە سەمسور.
سەرۆکی شارەوانییەکانی جەهەپە و چەندین کەس سەردانی پرسەی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی سری سورەیا ئۆندەریان کرد لە زێدی خۆی لە سەمسور.
پرسەی سری سورەیا ئۆندەر لە زێدی خۆی لە سەمسور لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە.
لە بەیانییەوە سەدان کەس سەردانی پرسەکەیان کرد و سەرەخۆشی خۆیان گەیاند. لە سەمسور و دیلۆک و ڕحا و مەرەش و مەلەتی و ئامەد و سەرتاسەری کوردستان و تورکیاوە، دۆستانی ئۆندەر سەردانی پرسەکەیان کرد و سەرەخۆشی خۆیان گەیاند.
برای سری سورەیا ئۆندەر، عەلی ئۆندەر و بنەماڵەکەی پێشوازییان لە میوانەکان کرد، پەرلەمانتارانی دەم پارتی عەلی بۆزان و دیلان کونت ئایان و فەرید شەنیاشار و عومەر ئۆجالان و سەڤیلای چەلەنک، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ڕحا و سەمسوریش بەشداری پرسەکە بوون.
سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئەدەنە، زەیدان کارالار بەشداری پرسەکەی کرد، سەرۆکی شارەوانی سەمسور عەبدولڕەحمان توتدەرە و شاندی جەهەپەی یاوەری سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی ئۆندەر کرد.
سەردانەکان بۆ پرسەکە بەردەوامن.