لە مانچستەر یادی شەهیدانی ٩ـی ئایار بەرزڕاگیرا
لە شاری مانچستەر بە گردبوونەوەیەک شەهیدانی ٩ـی ئایار یادکرانەوە و داوای ئازادکردنی گیراوانی سیاسیی لە زیندانەکانی ئێران کرا.
لە شاری مانچستەر بە گردبوونەوەیەک شەهیدانی ٩ـی ئایار یادکرانەوە و داوای ئازادکردنی گیراوانی سیاسیی لە زیندانەکانی ئێران کرا.
لە شاری مانچستەری ئینگلتەرا، بە دەستپێشخەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یادی شەهیدانی ٩ـی ئایار (شەهیدانی سێدارە) و سەرجەم شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.
وڵاتپارێزان و ئازادییخوازان بەشدارییان لە گردبوونەوە یادکردنەوەکەدا کرد، لە گۆڕەپانی یادکردنەوەکدا لەگەڵ بەرزکرنەوەی ئاڵای پەژاک، وێنەی شەهیدانی ٩ـی ئایار و چالاکوانانی مافەکانی ژنان کە لە زیندانەکانی ئێراندان بەرزکرانەوە.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لە یادکردنەوەکەدا ئەندامانی پەژاک زەردەشت هەورامانی و شاخەوان، لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد مزگین نەمر قسەیان کرد.
لە قسەکاندا سڵاو لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە کراو و گوترا: "ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە. کۆتایی بە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە گەلی کورد هێنرا، لە ئێستادا بە ڕووحی کۆنگرەی ١٢ـەمینەوە بەرەوە ئازادی هەنگاو دەنێین کە لەسەر بنەمایی پاردایمی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا."
لە بەردەوامییدا ١٥ـەمین ساڵیادی شەهیدانی ٩ـی ئایار بەرزڕاگیرا و گوترا: "قوربانیدانی شەهیدان بۆ هەموو ئەوانەی لە لێگەڕینی ئازادییدان و باوەڕییان بە دیموکراسییە، ڕێگەی تێکۆشانی ڕووناک کردەوە."
لە کۆتایی قسەکاندا بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدان دووپات کرایەوە.
پاشان ئامادەبووان بەیاننامەیان بە زمانی ئینگلیزی لەسەر لەسێدارەدانی شەهیدانی ٩ـی ئایار و سەرجەم گیراوانی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی ئێران و تاوانەکانی دەوڵەتی ئێران، بەسەر ئەو کەسانەدا بڵاوکردەوە کە لە چواردەوری گردبوونەوەکە بوون.
دوای دوو کاتژمێر لە بەردەوامی گردبوونەوەکە، بە درووشمی “شەهید نامرێت”، “ژن، ژیان، ئازادی”، “برووخێ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵێ بۆ ئازادی زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران”، “بژی ڕێبەر ئاپۆ” کۆتایی بە گردبوونەوەکە هات.