لە فەرەنسا یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە
لە شارەکانی پاریس و ستراسبۆرگی فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی سری سورەیا ئۆندەر ڕێکخرا و بەڵێنی بەردوامیدان لەسەر تێکۆشان بە ئامانجی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک درا.
لە شارەکانی پاریس و ستراسبۆرگی فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی سری سورەیا ئۆندەر ڕێکخرا و بەڵێنی بەردوامیدان لەسەر تێکۆشان بە ئامانجی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک درا.
بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و هونەرمەند و سینەماکار سری سورەیا ئۆندەر کە لە ٣ی ئایار پاش نەخۆشکەوتنی شەهید بوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری ستراسبۆرگ چالاکی یادکردنەوە ڕێکخرا.
پاریس
چالاکی بیرهێنانەوەکە لە ناوەندی چاندی ئەحمەد کایە ڕێکخرا و لە چالاکیەکەدا کوردستانیان و دۆستانیان ئامادەبوون. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر بە خوێندەنەوەی پەیامەکان بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر بە ئامانج گەیاندنی ڕێگەی سری سورەیا ئۆندەر درا بە ئامانجی پێکهێنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
ستراسبۆرگ
مەراسیمی بیرهێنانەوەی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا سری سورەیا ئۆندەر بە بەشداری گەلێک کوردستانی و دۆستانیان لە ناوەندی دەکتەمی ستراسبۆرگ ڕێکخرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد، دواتر لە مەراسیمەکەدا قسە دەربارەی رۆڵی سری سورەیا ئۆندەر کرا لە پرۆسەی چارەسەری و بەڵین درا یادی سری سورەیا ئۆندەر لە ئاشتییەکی شکۆداردا بەرز ڕاگیرێت.