لە لۆزان بە جۆشەوە پێشوازی لە جەژنی زمانی کوردی کرا

لە شاری لۆزانی سویسرا بە چالاکییەکی کولتووری ڕۆژی جەژنی زمانی کوردیی پیرۆزکرا و بە پانێڵێک باس لە گرنگی تێکۆشانی زمان لە دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە کرا.

بە بۆنەی ١٥ـی ئایار ڕۆژی زماانی کوردی لە شاری لۆزانی سویسرا چالاکییەکی پیرۆز کردن ئەنجام درا. چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون کە لەلایەن ئەنستیوتی کوردی سویسرا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی لە لۆزانەوە ئەنجام درا.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر لە لایەن منداڵانەوە بە جلوبەرگی کوردییەوە سروودی 'ئەی ڕەقیب'یان گوترایەوە.

دواتر بەرنامەکانی چالاکییەکە بە ئەنجامدانی پانێڵ بەردەوام بوو. لە پانێڵەکەدا نوسەر و شاعیر مەحسوم نسێبین و هاوسەرۆکی ئەنستیوتی کوردی سویسرا دڵبەر حەمە قسەیانکرد و باسییان لە گرنگی زمانی کوردی لە تێکۆشانی گەلی کورد و زیندووڕاگتنی شوناسی نەتەوەییدا کرد.

چالاکییەکە بە خوێندنەوەی هەڵبەست و گۆرانی منداڵان بەردەوام بوو. لە کۆتاییدا لە لایەن هونەرمەندانی تەڤ-چاندەوە گۆرانی کوردی گوترایەوە و چالاکییەکە کۆتای هات.