کەمپی هۆڵ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماوەیەکی درێژە وەک یەکێک لە شوێنە مەترسیدارەکانی داعشە. بە پێی ئاماری بەرپرسیارانی کەمپی هۆڵ، لە ناو دانیشتووانی کەمپەکەدا ٩ بنەماڵە نازانرێت لە چ نەتەوەیەکدان، ٣ هەزار و ٨٢٩ بنەماڵەی عێراقی، ٤ هەزار و ٣٥١ بنەماڵەی سووری و هەزار و ٨٩٥ بنەماڵەی بیانی هەیە. بە گشتیی ١٠ هەزار و ٨٤ بنەماڵە لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێکراون. بە گشتیی دانیشتووانی کەمپەکە بەمجۆرەیە: ٩ کەس نازانرێت لە چ نەتەوەیەکن، ١٣ هەزار و ١٢٤ کەس عێراقین، ١٥ هەزار و ٨٠٥ کەس سوورین و ٥ هەزار و ٣٨٥ کەسی بیانییە؛ بە گشتیی ٣٥ هەزار کەس لە کەمپی هۆڵن.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-ژن، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢١ەوە بە ئۆپراسیۆن لە کەمپی هۆڵ و دەوربەری هەوڵیاندا چەتەکانی داعش لە ناوببەن، لە ئۆپراسیۆنی دەستپێکدا ١٢٥، لە ئۆپراسیۆنی دووەمدا ٢٢٦، لە ئۆپراسیۆنی سێیەمدا ٨٥ و لە ئۆپراسیۆنی چوارەم ٧٩ تیرۆریست زیندانی کران.
ئۆپراسیۆنی ئەمنی نوێ لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥ دەستی پێکرد، وەک هەڵمەتی ڕێگری کردن لە جموجوڵی داعش دەستیپێکرد. لە ڕۆژی دووەمی ئۆپراسیۆنەکەدا ١٦ داعش بە چەک و جبەخانەوە زیندانی کران.
ئۆپراسیۆنی دەستپێک: ١٢٥ چەتەی داعش زیندانی کران
ئاستی دەستپێکی ئۆپراسیۆنی ئەمنی دوای پێنج ڕۆژ بە سەرکەتووی کۆتایی هات هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ بە پشتگیری قەسەدە و یەپەژە-یەپەگە لە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢١دا لە کەمپی هۆڵدا دەستی پێکردبوو. کەمپی هۆڵ یەکێک لە کەمپە زۆر مەترسییدارەکانی جیهانە، لە ٥٧ وڵاتی جیاواز زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لێی نیشتەجێن و زۆرینەیان بنەماڵەکانی داعشن. ئەندامانی داعش هەوڵیاندا بە ناسنامەی مەدەنی بچنە نێو کەمپەکەوە، سەرلەنوێ خۆیان ڕێکخراو بکەن و لە ئاستی نێونەتەوەییدا پلانی چالاکی ئەنجام بدەن. لە دەستپێکی ٢٠٢١وە لە ناو کەمپەکە زیاتر لە ٤٧ تاوان ئەنجام دراوە، ئەم دۆخە ئاستی مەترسی نیشاندا.
لە ماوەی پێنج ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا بە هەوڵدانێکی پڕۆفیشناڵانە هەموو ڕێکارێکی پێویست وەرگیرا بوو. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ١٢٥ چەتەی داعش کە ٢٠یان لە تیرۆرکردنی ١٥ ژن لە کەمپەکە بەرپرسیار بوون زیندانی کران.
لە کەمپی هۆڵ ئۆپراسیۆنی دووەم لە دژی داعش: ٢٢٦ تیرۆریست زیندانی کران
قۆناغی دووەمی هەنگاوی ئەمنی و مرۆیی لە دوای ٢٤ ڕۆژ کۆتایی هات، لە کەمپەکە لە دژی شانەکانی داعش لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢دا دەستیپێکرد بوو. شانەکانی داعش کە بە ئەشكەنجە، کوشتن و هەڕەشەکردن ترسیان لە نێو دانیشتووانی کەمپەکەدا بڵاودەکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٤ کەس تیرۆر کران. تیرۆریستان بە فشارکردن لە ژنان و منداڵدان هەوڵیان دەدات کەمپەکە بکەن بە بارەگایەک.
ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا ٢٢٦ ئەندامی داعش زیندانی کرا کە ٣٦یان تاوانی کوشتن و ئەشکەنجەدانیان ئەنجام دابوو. هەروەها ٢٥ تونێڵ و خەندەق دەستنیشانکران، ٣ کڵاشینکۆش، ٢ ئاڕ پی جی، ٢ دەمانچە، ٢٥ بۆمبی دەستی، ٢٥ کیلۆگرام تەقەمەنی تێنتی، ١١ چەکی بێدەنگ،٣٣٨ گولـلەی کڵاشینکۆف، چەقۆ و ئاماری ڕاگەیاندن دەستی بەسەردا گیرا.
هێزەکانی ئۆپەراسیۆن سەرچاوەی دارایی بۆ شانەکانی داعشیان ئاشکرا کردبوو. ئاشکرا بوو کە بەشێک لە کارمەندانی ڕێکخراوی بەهار پارە و چەکیان بە قاچاخ بردووە و لە ڕێگەی ژن و منداڵەوە چەکیان لە باغۆزەوە هێناوەتە ناو کەمپەکە و بە هەڕەشەکردن لە دانیشتووانی کەمپەکە تەسلیمبوونی دانیشتووانی کەمپەکەیان بەدەست هێناوە.
یەپەژە سەرکەوتنێکی مەزن: ژنانی ئێزدی ڕزگار کران
لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا یەپەژەی دوو ژنی ئێزدی لە دەستی داعش بوون ڕزگاری کردن. لە ماوەی چوار ساڵدا یەپەژە زیاتر لە ٢٠٠ ژنی ئیزدی ڕزگار کرد.
ئۆپراسیۆنی سێیەم: ٨٥ تیرۆریست زیندانی کران
قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی ئەمنی و مرۆی لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤دا کۆتایی هات کە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، قەسەدە و یەپەژە و بە پشتگیری هاوپەیمانی لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە کەمپی هۆڵ دەستی پێکرد.
ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە
ئۆپراسیۆنەکە ١٠ ڕۆژ بەردەوامبوو، بە هەستیارییەوە لە هەموو بەشەکان بەڕێوەچوو. لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا ٨٥ ئەندامی داعش و هاوکارانیان؛ ٨ کڵاشینکۆف، ٢ تەقەمەنی، ٧ بۆمبی دەستی، چەندین جبەخانە، دەستی بەسەرداگیرا. هەروەها پێنج تونێل لە لایەن داعشەوە دروست دەکرا، ڕووخێندرا. یەپەژە ژنێکی ئێزدی بە ناوی کۆڤان عەبدۆ ڕزگار کرد کە لە گوندی حەردانیی شەنگالەوە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرا بوو.
هەڕەشەی داعش لە نێو کەمپەکەدا
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا بوو کە داعش ئایدۆلۆژیایی توندڕەوی لە نێو کەمپەکەدا بڵاو دەکاتەوە. تیرۆریستان بۆ ئەوەی نەوەیەکی نوێ ئامادە بکەن، منداڵانیان بە ئامانج دەگرت، دانیشتووانی کەمپەکە بە هەڕەشە و تیرۆرکردن دەچەوسێنرانەوە. ئەو چەکانەی بە دەست ئامادە دەکران دەستی بەسەردا گیرا، تەقەمەنی و تونێلەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد داعش ئامادەکاری دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەمپەکە.
ئۆپراسیۆن لە دژی داعش لە کەمپی هۆڵ و دەوربەری: ٧٩ تیرۆریست زیندانی کران
ئۆپراسیۆنی ئەمنی هەمیشەیی لە دوای حەوت ڕۆژ بە سەرکەتووی کۆتایی هات کە لە لایەن هێزەکانی قەسەدە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە لە کەمپی هۆڵ و دەوربەری دەستیپێکرد.
هەوڵدانەکانی داعش بۆ سەرلەنوێ خۆڕێکخستن کردن ڕێگری لێکرا
داعش هەوڵیدا لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکەدا خۆی بە ڕێکخستن بکات، بەڵام ئۆپراسیۆنەکە هەوڵەکانی داعشی تێک شکاند. لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا ئاشکرا بوو، دڕندەی داعش لە ناو کەمپەکەدا بەردەوامە؛ ژنێک ئەشکەنجە دراوە و تەرمەکەی لە ڕێگەی دانپێدانانی ژنە تیرۆریستەکانی دیکەوە دەستنیشانکراوە.
ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا ٧٩ چەتەی داعش زیندانی کران و ١٧ ژن بەشداری ئەشکەنجەدانبوو لەگەڵ تیرۆریستان لێپرسینەوەیان لێکرا. بۆمب، جبەخانە، چەندین چەکی شانەکانی داعش دەستی بەسەردا گیرا. هەروەها لە هۆڵ، تەل حەمس، تەل کۆچەر و ڕۆژهەڵاتی حەسەکە زیاتر لە ٦٠ ناوچە کە تیرۆریستان خۆیانی لێ دەشارنەوە لە ناو بران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئاستەنگی بۆ ئۆپراسیۆنەکە دروست دەکرد
ئۆپراسیۆنەکە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە چەندین جار ئاستەنگی دروست کرد. لەگەڵ ئەمەشدا هێزەکانی ئاسایش بە پڕۆفیشناڵییەکی بەرز بە هاوکاریی گەل ئۆپراسیۆنەکەی تەواو کرد. هێزەکانی ئاسایش ڕایانگەیاند کەمپەکە بە تەواوی پاک کراوەتەوە، بە تایبەتی ئەو ڕێکخراوەی لە بەشی "کۆچکردن" هەیە لە ناوبرا.
لە کەمپی هۆڵ ئۆپراسیۆنی نوێ ئەمنی لە دژی داعش
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، قەسەدە، یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی-ژن لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥د لە کەمپی هۆڵ ڕایانگەیاند لە دژی چەتەکانی داعش دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی نوێ ئەمنی کردوە. ئۆپراسیۆنەکە لە بەرانبەر هەڕەشەکان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستنیشانکران وەک هەنگاوێكی ڕێگری کردن دەستنیشان کرا. ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە ڕێگری کردنە لە هێرشەکانی داعش لە ناوخۆ و دەرەوەی کەمپەکەدا و ڕاوەستاندنی ڕێکخستنی چەتەکان بوو.
لە ماوەی ٢ ڕۆژدا چی ڕوویدا؟
بە پێی ڕاگەیاندراەکەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە کەمپەکە و دەوربەری لە لێگەڕیندا ١٦ چەتەی داعش لەگەڵ ٣ کڵاشینکۆف، ٢ جبەخانە و چەندین گولـلە دەستی بەسەرداگیرا و ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە.