قەسەدە شەهیدبوونی ٤ شەڕڤانی ڕاگەیاند

قەسەدە شەهیدبوونی ٤ شەڕڤانی ڕاگەیاند، دووپاتی کردەوە تا سەرکەوتن و بەدیهێنانی خەونی شەهیدان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە دەربارەی شەهیدبوونی ٤ شەڕڤان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شەڕڤانانمان شەڕڤان قامیشلۆ (عەبدوڵا جەمشید عومەر)، خەبات (ئەحمەد بۆزان ساڵەح)، دیار عەفرین (عەلی مستەفا مشۆ) و فەرهاد کۆبانێ (فەرهاد فارووق عەبدی) لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، هەندێکیان بەهۆی ڕووداوی سەربازی و هەندێکیان بەهۆی نەخۆشییەوە شەهیدبوون".

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی چوار شەهیدەکە و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکات و دەڵێت: "پێداگرین لەسەر ئەوەی بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕەوامان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین و خەونی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەدی بهێنین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: شەڕڤان قامیشلۆ

ناو و پاشناو: عەبدوڵا عومەر

ناوی دایک: سەلما

ناوی باوک: جەمشید

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە_غوێران/ ١٧ ی نیسانی ٢٠٢٥.

* * *

ناسناو: خەبات

ناو و پاشناو: ئەحمەد ساڵەح

ناوی دایک: ساری

ناوی باوک: بۆزان

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ڕووداوی سەربازی/ ١٧ ی نیسانی ٢٠٢٥.

* * *

ناسناو: دیار عەفرین

ناو و پاشناو: عەلی مشۆ

ناوی دایک: عەزیزە

ناوی باوک: مستەفا

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ _ئەکسار

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ڕووداوی سەربازی/ ١٧ ی نیسانی ٢٠٢٥.

* * *

ناسناو: فەرهاد کۆبانێ

ناو و پاشناو: فەرهاد عەبدی

ناوی دایک: خەدیجە

ناوی باوک: فاروق

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامیشلۆ _ لە ئەنجامی نەخۆشی/ ١٨ ی نیسانی ٢٠٢٥".