پشتگیری خەڵکی مەخمور بۆ بەرخۆدانی شەنگال
لە ١٨ ی ئادار سوپای عێراق بە ئاژاوەگێڕییەکی پلان بۆ داڕێژراو، لە شەنگال بۆسەیان بۆ ئۆتۆمبیلێکی شەڕڤانانی یەپەژە دانا و دەستڕێژیی گولـلەیان لێ کردن. بەهۆیەوە ٣ شەڕڤان برینداربوون و ٥ شەڕڤان بەدیلگیران. دژی ئەم هێرشانە خەڵکی شەنگال چالاکی دەکەن. لەم بارەیەوە دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و پشتگیرییان بۆ گەلی شەنگال دەربڕی.
هاووتەبێژی بواری پەروەردە، هێلین کایا ڕایگەیاند کۆمەڵگەی ئێزدی بەدرێژایی مێژوو ڕووبەڕووی هێرشی زۆر بووەتەوە، بەتایبەت ژنان و دایکان بوونەتە قوربانی، ئەمەش ژیان و تێکۆشانێکی دژوارتری هێناوەتەپێش، جەختی کردەوە، هەموو هێرشەکان بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزدی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی کەلتووری و کۆمەڵایەتی و باوەڕییان، گوتی: "کۆمەڵگەی ئێزدیمان پاش هێرشەکانی دوایی، توانی لە هەموو ڕووییەکەوە خۆی ڕێکخستن بکات، هێزی خۆی دامەزراندووە و ژنان بوونەتە بەشێک لەم هێزە تا بتوانن خۆیان بپارێزن. زێدی کۆمەڵگەی ئێزدی، وەک جوگرافیا لەژێر سەروەریی دەوڵەتی عێراقدایە و ئەمەش هەمیشە جێی ناکۆکی بووە، هەردەم هەوڵدراوە بیانخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە، بۆیە هەرکات دەرفەتێک ببینەوە بە پاساوی جیاواز هێرش دەکەنە سەر شەنگال".
بانگەواز بۆ پشتیوانی
هێلین کارا ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم دواییەی عێراق کرد و بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "هێرشەکانی ئەم دواییە لەسەر گەلەکەمان لە شەنگال دروستبوو، دەزانین ئامانجیانە جارێکی دیکە دەستوەردان لە شوێن و زێدەکەمان بکەن، تاوەکو دیسان بیخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوەیە. دەبینین ئیدی گەل لەوێ ژیان دەکەن گەشتوون بە ئاستێک دەتوانن خۆیان ژیانی خۆیان دابین بکەن و خۆیان بەڕێوەببەن. هەروەها گەشتوون بە ئاستێک پێویستیان بە هیچ هێزێک نییە، ڕێکخراویان بکات یان بەڕێوەیان ببات. ئیدی خاوەن هێزێکن دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن. دەبێت لە هەموو لایەکەوە وەک کۆمەڵگەی کورد پشتگیری گەلی ئێزدی بکرێت تاوەکو بتوانێت خۆبەڕێوەبەری بە دەستبهێنێت و بتوانێت دەرگا لە هەموو هێرشەکان دابخات".
'خەڵکی شەنگال بە تەنها نین'
شۆڕش دیدیری کۆمەڵكووژییەکانی ٢٠١٤ شەنگالی بیرهێنایەوە و گوتی: "وەک هەموومان دەزانین لە ٢٠١٤ گەلی ئێزدی بە کۆمەڵکووژییدا تێپەڕی، دەیانویست بوونی گەلی ئێزدی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نەهێڵن. لە سایەیی گەریلاکانی پەکەکەوە، گەنجان و خەڵکی شەنگال لە لایەنی پاراستن و خۆڕێکخستندا خۆیان پێشخست و هێزی خۆیان بونیاتنا. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بونیاتنانی شەنگالێکی نوێ بە دەستی ئێزدییان کاریگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دروستکردوە. لەم کاتەدا کە لە شەنگال دەڕوانین دەبینین هێزەکانی عێراق ئەو دەستکەوتانەی کە لە شەنگال بە دەستهێنراوە دەستی بەسەردا دەگرێت. پێش ماوەیەک هێزەکانی عێراق هێرشیان کردبووە سەر بازگەیەکییان، چەند کەس بریندار بوون و زیندانی کران. وەک خەڵکی کەمپی مەخمور پشتگیری خەڵکی شەنگال دەکەین، چی دەبێت با ببێت خەڵکی شەنگال لە هەر شوێنک دەبن بە تەنها نین".