بە دیمەن

قەرەیلان: دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەجێ گۆڕانکاری یاسایی بکات

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان دەستنیشانی کرد بۆئەوەی بڕیاری کۆتایهێنانی تێکۆشانی چەکداری پراکتیزە بکرێت دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەجێ گۆڕانکاری یاسایی بکات.

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا. دوێنێ ئەنجامنامەی کۆنگرەکە و ئەو بڕیارانەی تێیدا دران بۆ ڕای گشتی بڵاوکرانەوە.

هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستاریش بەشێوەیی هاوکات لە گۆڕەپانەکانی خۆیاندا کۆبوونەوەیەکییان ڕێکخست. ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان لە دەستپێکی کۆنگرەکەدا قسەیکرد و باسی لەوەکرد کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری کۆتایی نییە، بەڵکو دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە.

هەڵسەنگاندن و قسەکانی موراد لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا بەم شێوەیە:

پەکەکە پارتی شەهیدانە

کۆنگرەی دوانزەهەمی پەکەکە ئەنجام دەدەین. دوانزەهەمین کۆنگرەی پەکەکە بە ڕەنج و ئامادەکاریی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. ڕێبەر ئاپۆ ڕەنجی زۆری دا بۆ کۆبوونەوە و پێشخستنی کۆنگرەکە. هەوڵی زۆری دا. سەرەتا بەناوی نوێنەرانی بەشداربووی کۆنگرە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی بێهاوتای ئیمراڵی دەکەین. دڵسۆزی و ڕێزی خۆمان پێشکەش دەکەین. لە کەسێتی هەڤاڵ فوئاد-عەلی حەیدەر قەیتان و هەڤاڵ عەلی ڕەزا ئاڵتون و هەڤاڵ سری سورەیا ئۆندەردا، تەواوی شەهیدانی شۆڕش بیردەهێنینەوە، بانگهێشتی هەموو هەڤاڵان دەکەین بۆ ماوەی ٢ خولەک بە ڕێزەوە بوەستن بۆ یادی هەموو شەهیدانی کوردستان. یادی ئەوان ڕێگامان ڕۆشن دەکاتەوە.
مانگی ئایار مانگی شەهیدانە. لە کەسێتی هاوڕێ حەقی کارەر تا هەڤاڵ فوئاد، تەواوی شەهیدانی مانگی ئایار و شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و شکۆوە بیردەهێنینەوە. ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکەی وەک پارتی شەهیدان دەستنیشان کرد. چونکە پەکەکە لەسەر جوگرافیایەک کە تەنانەت ناوهێنانیشی قەدەغەبوو، لەسەر شانۆی مێژوو دەرکەوت.  هەموو شتێکی بە ڕەنج و بەرخۆدان و خوێن بەدەستهێنا. بۆیە پەکەکە وەک پارتی شەهیدان پێناسەدەکرێت. هەموو شتێک بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی شەهیدان هاتەبەرهەم. کاتێک ئەمڕۆ لەم سەردەمە مێژووییەدا، دەتوانین لەم کۆنگرەیەدا کۆببینەوە، ئەمە بەرهەمی ڕەنجی شەهیدە قارەمانەکان و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆیە. بەڕاستی لەکاتی دامەزراندنەوە تا ئێستە، لە هەموو کار و خەباتەکاندا، ڕۆڵی سەرەکی هی شەهیدان بووە. چەندێک لەم بارەیەوە بڵێین، هەر کەمە. شەهیدانی ئەم دواییانەمان و شەهیدانی سەرەتا، زۆر لەیەک دەچن. یەکەم شەهید، هەڤاڵ حەقی کارەر بوو کە یەکەم کەس بوو ئاشنای ڕێبەر ئاپۆ بوو، هەڤاڵ حەقی کارەر و هەڤاڵ کەمال پیر بوون. پاشان وەک یەکەم کورد کە ئەوی ناسی، هەڤاڵ فوئاد بوو. هەردووکیان لە ساڵی ١٩٧٢دا ئەم هەڤاڵانەیان ناسی کە ئەمەش بناغەی پێکهێنانی گرووپەکە بوو. بۆ ئەو زۆر مانادار بوو. یەک ناسین، یەک سڵاو، هەڤاڵێتییەکی قووڵی لە نێوانیاندا ئافراند. بوو بە هەوێنی کۆبوونەوە و پاشان بوو بە هەوێنی دامەزراندنی پەکەکە. لێرەدا وەک ئینتەرناسیۆنالیستێک ڕۆڵی هەڤاڵ حەقی و کەمال هەیە، هەروەها وەک کەسێکی خەڵکی کوردستان، خەڵکی دەڤەرێکی وەک دێرسیم کە بە کۆمەڵکوژییدا تێپەڕبووە، تا دوایین ساتەکان ڕۆڵی هەڤاڵ فوئاد لە دامەزراندنی گرووپەکە و بەڕێوەبردنی گرووپەکە هەیە. هێزی مەعنەوی بوو، هێزی ڕۆحی پەکەکە بوو. وەک دەزانرێت لە ساڵی ٢٠٠٢ پەکەکە هەڵوەشایەوە. لە دامەزراندنەوە پەکەکەدا، ئەندامی کۆمیتەی دامەزراندنەوە بوو. هەڤاڵ فوئاد لەگەڵ هەڤاڵ دۆغان و هەڤاڵ نودا لە خەباتی کۆمیتەکەدا ڕەنجێکی مەزنی دا.

هەڤاڵان فواد و ڕەزا پایەی دامەزراندنی ئەم تەڤگەرەن

هەڤاڵ ڕەزاش لە هەڤاڵانی دامەزرێنەری پەکەکە بوو. لەکاتی خەباتی ئایدۆلۆژیی سەرەتادا، هەڤاڵی حەقی کارەری لە ئەنقەرە ناسی، پاشان ڕێبەر ئاپۆی ناسی. گرووپەکە بچووک بوو، هەڤاڵ ڕەزا هەوڵێکی زۆری دا بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی گرووپەکە، بە حوکمی ئەوەی هەڤاڵ ڕەزا پەیوەندی و ناسراوی زۆری هەبوو لە ئەنقەرە توزلوچایری، ئەم هەوڵەی بۆ ئەوە بوو گرووپەکە ببێتە خاوەن دەرفەت، چونکە ماڵ ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو. هەم خۆی و هەم بنەماڵەکەی بەگشتی، ڕۆڵی مەزنیان هەبوو لە دامەزراندنی گرووپەکە و بەپارتیبووندا. هەڤاڵ ڕەزا لە مێژووی ئێمەدا شوێنێکی گرنگی هەیە. هەم لە بەرخۆدانی زیندان و هەم لە دەرەوە تێکۆشانی جۆراوجۆری هەبوو، ڕەنجی زۆری دا. لەو هەڤاڵانە بوو کە لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ، ڕەنجێکی مەزنیان هەبووە. هەرگیز لەبیر ناکرێن. پایەی دامەزراندنی ئەم تەڤگەرەن.

سری سورەیا ئۆندەر شەهیدی ئاشتی و دیموکراسییە

هەڤاڵ سری سورەیا ئۆندەریش کەسێتییەکی تایبەتە. دەیویست بەباشی لە پەکەکە تێبگات، بەباشی ڕێبەر ئاپۆ بناسێت، ئەوپەڕی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ بوو. کاریگەربوو بە ڕێبەر ئاپۆ. شێرپەنجەی هەبوو، بە هەڤاڵانی گوت، ٢ بۆ ٥ ساڵ تەمەنم ماوە. دەمەوێت خزمەتی شۆڕش بکەم، چارەسەر بەرەوپێش ببەم. بەڕاستی ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا. مرۆڤێکی لێهاتوو بوو. بە شێواز و ڕێبازی خۆی، لە سەردەمە سەخت و قەیراناوییەکاندا، توانی ڕەوشەکە نەرم بکاتەوە و ڕێگەچارە دەستنیشان بکات. پسپۆڕی دیالۆگ بوو. قووڵییە کەلتوورییەکەی ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی لەگەڵ هەمووان کاربکات. مرۆڤێکی تا ئەوپەڕی سۆسیالیست بوو. ژیانێکی سۆسیالیستییانەی هەبوو. لە بنەماڵەیەکی تورکمان بوو، بە خاوەنداری لە دۆزی گەلی کورد و گەلی ئەرمەن و ئاشووری و سریانی و دۆزی کرێکاران، ڕۆڵی گرنگی هەبوو. بۆ ئێمە لەدەستدانێکی مەزنە. ڕێبەر ئاپۆ دووجار پەیامی دا. جارێک ئەوکاتەی لە نەخۆشخانە بوو، جارێکیش کاتێک شەهیدبوو. ئەو شەهیدی ئازادی و دیموکراسییە، شەهیدی دیموکراسی و ئاشتییە. بەڕاستی بۆ ئەمە ڕەنجی زۆری دا.

دیسانەوە لە کەسێتی ئەم هەڤاڵانەدا بە ڕێزەوە یادی شەهیدان دەکەمەوە. لەم مانگی شەهیدانەدا، دەسپێکردنی کۆنگرەکەمان، کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، زۆر واتادارە. بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی قارەمانی مانگی شەهیدان، لە ٥ ی ئایاردا ئەم کۆنگرەیە دەست پێ دەکات.

پەکەکە داستانی ئافراند

هەڤاڵانی هێژا، کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە کۆنگرەیەکی ئاسایی نییە. ساتێکی زۆر گرنگ و مێژووییە لە مێژووی تێکۆشانماندا. ڕێپێوانەکەی ڕێبەر ئاپۆ یان ڕاپەڕینی ڕێبەر ئاپۆ، وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی، ٥٢ ساڵ و مانگێک و ٢ هەفتەیە بەردەوامە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە وڵاتێکی ئاساییدا ڕێی نەگرتەبەر. ئەم وڵاتە لە لێواری لەناوچوون بوو. سیاسەتی ئاسیمیلەکردن و قڕکردن، بەتایبەتی لە باکووری کوردستان، گەلی کوردستانی گەیاندبووە لێواری لەناوچوون و مردن. وەک نەخۆشێکی سەر جێگە دەتلایەوە. کۆمەڵگای کوردی بەم شێوەیە بوو. کەس نەیدەتوانی ناوی ئەم وڵاتە بهێنێت. لەم هەلومەرجەدا هەنگاونانی ڕێبەر ئاپۆ ڕوویدا. بەم شێوەیە هەڤاڵ حەقی و هەڤاڵ فوئادی ناسی. ئەوان بوون بە هەڤاڵانی سەرەتا و پێکەوە ڕێگەیان گرتەبەر. وەک دەزانرێت، بۆ ماوەی پێنج ساڵ خەباتێکی پڕ لە ڕەنج و پێداگری و باوەڕ ئەنجامدرا. وەک خەباتی ئایدۆلۆژی ناودەبرێت. بناغەی پارتیبوون بەم شێوەیە دانرا، لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ پەکەکە بە فەرمی دامەزرا. ٤٧ ساڵە لەژێر ئەم ناوەدا خەبات دەکەین. پەکەکە بە دامەزراندنی خۆی، بەرخۆدانی لە کوردستان بەرەوپێش برد. بەرخۆدانی حیلوان و سێوەرەک و چەندی دەڤەری کوردستان، تێکۆشانی بڵندتر کردەوە. دەستوەردانی ١٢ ی ئەیلوولی ڕژێمی کودەتای فاشیستی دەرکەوت. بەڵام نەیتوانی ڕێگە لە ڕێپێوانی پەکەکە و هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگرێت. پاش ئامادەکارییەک لە گۆڕەپانی فەڵەستین، دیسانەوە گەڕایەوە وڵات و لە ١٥ ی ئابدا، قەڵەمبازێکی مێژوویی بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمر هاوڕێ عەگید پێشخرا. پێش ئەوە، بەرخۆدانی زیندانەکنا دەنگی دابووییەوە. بۆ یادی ئەوان، هەنگاوی بەرچاو نرا. بەرخۆدانەکە بە پێشەنگایەتی هاوڕێ مەزڵوم و خەیری و کەمال و فەرهاد، ڕوویدا. واتە پەکەکە بە دامەزراندنی خۆی لە زیندان و چیاکان، داستانی نووسییەوە. چی ئافراند؟ شۆڕشی ژیانەوەی ئافراند. لە کوردستان شۆڕشی ژیانەوە سەریهەڵدا، ئەوەی نەخۆشی سەر جێگە بوو [کۆمەڵگەی کوردی]، هەستایە سەر پێ، ئیتر خاوەنداری لە خۆی کرد، ڕژایە شەقامەکان، بەرامبەر هەموو مەترسییەکان سنگی دەرپەڕاند. واتە کۆمەڵگەیەکی نوێ دامەزرا. شۆڕشێکی فیکری، کۆمەڵایەتی، سیاسی پەیدابوو. شۆڕشێکی دیموکراتیک لەنێو کۆمەڵگەدا پەیدابوو. لەسەر ئەم بناغەیە، شۆڕشی ژنان سەریهەڵدا. بەم جۆرە، ئیتر ژنان لە بەرەی پێشەوە و پێشەنگایەتی شۆڕشدا جێگەیان گرت.

ڕێبەر  ئاپۆ هیچ کاتێک دەستبەرداری گۆڕین و گۆڕانکاری نەبووە

ئەو هەوڵدانەی ١٩٩٣، یەکەمین ڕاگەیاندنی ئاگربەست بوو، ئاشکرایە لە ناوخۆی دەوڵەتدا سەرۆکی دەوڵەتی قوڵ، دەوڵەتی قوڵ دەستوەردانی کرد. تورگوت ئۆزال، ئەشرەف بەدلیسی و هەموو تیمەکەیان لەناوبران. یانی ڕێبەر ئاپۆ هەر لە ساڵی ١٩٩٠دا ویستی گۆڕانکاری درووست بکات. مەگەر ئیدی دەوڵەتێکی سەربەخۆ نین وەک ئەوەی چارەسەرێک بن لە دەوڵەتدا. هەرخۆی گۆڕانکارییەک لە ڕووی سیاسییەوە دەستی پێکرد. بەڵام وەک ڕێکخستنی و وەک ڕێبازیش هەموو هەوڵدانەکان ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەت بوونەوە. ساڵانی ١٩٩٥-١٩٩٦ ئەو هەڵدانانە نەگەیشت بە ئەنجامێک. لەگەڵ ئەرباکاندا نامەیان ئاڵوگۆر کرد و دواتر ئەرباکان بەشێوازێک لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە. بانگەوازی ئاگربەستی ١٩٩٨ وەک دەزانرێت بە پیلانگیریی نێونەتەوەیی پێشوازی لێکرا. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ پێداگری لە نزیکایەتی خۆیکرد لە ئاگربەستدا. یانی دەستبەرداری نەبوو. وەک دەزانرێت لەساڵی ١٩٩٩دا شەڕی چەکداری ڕاوەستێنرا. دواتر لە ٢٠٠٢دا پەکەکە هەڵوەشێندرایەوە. ئامانج گۆڕین و گۆڕانکاری بوو. یانی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ بوو. بەڵام بینیمان هەموو ئەوانەش ڕووبەڕووی دەستوەردانی بەرفراوان بوونەوە، لەنابردن و تەسفییەکاری هاتەئاراوە. لە ناوەوە و دەرەوەشدا مەترسی لەسەر تەڤگەر درووستکرا. وەک بەشێک لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەک چۆن پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ١٥ی شووباتدا ڕێبەر ئاپۆی بە دیل گرت، ویستی تەڤگەریش لەناوببات، ئەم جارە لە ڕێگەی تەسفییەچییەکانەوە ویستیان ئەو ئەنجامە بەدەستبهێنن. یانی تەڤگەر لە هێڵی ڕێبەرێتی دابڕن و دووریخەنەوە. بۆئەمەش ڕێبەر ئاپۆ ناچاربوو جارێکی دیکە سەرلەنوێ پەکەکە دامەزرێنێتەوە. کۆمیتەی سەرلەنوێی دامەزراندنەوەی پەکەکە بەم شێوەیە کەوتە ڕۆژەڤەوە. بووە وەڵام بۆ چارەسەری ئەو کێشانە، کۆتایی بە تەسفییەکاری بهێنێت. لەو قۆناغەدا ڕێبەر ئاپۆ چارەسەرییەکی لەم شێوەیەی هێنایە ئاراوە.

لە هەمان چوارچێوەدا لەبەرئەوەی هەموو هەوڵی گۆڕین و گۆڕانکاری و چارەسەری ڕووبەڕووی نزیکایەتی تەسفییەکاری بوون، ئەو هەنگاوە مێژووییەیی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ هاتەئاراوە. دوای ئەوە هەوڵدانەکانی ٢٠٠٩، ٢٠١٣، ٢٠١٥ دەزانین لە کاتی دەوڵەت و دەسەڵاتی ئاکەپە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هێرشی پوچەڵکردنەوە بوو. بەم شێوەیە ئەو گۆرانکارییەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست لە ساڵی ١٩٩٠دا بیکات نەهاتە ئاراوە. یەکەم هۆکار لێرەدا؛ هێرشەکانی دەوڵەت بوو. دەوڵەت ئەم قۆناغی گۆڕین و گۆڕانکارییەی وەک هەلێک بەکارهێنا، ویستی کۆتایی بە تەڤگەری بهێنێت. ڕێگەی نەدا. هۆکارێکییان ئەمە بوو. هۆکاری دووەمیش ئێمە بووین. ئێمەیش وەک پێویست وەڵامی ئەو گۆڕین و گۆڕانکارییانەمان نەدایەوە کە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست بیکات. هەموو شتێکمان بە تەواونەکراوی جێهێشت. وەک ئەوەی دەویسترا گۆڕین و  گۆڕانکارییمان نەکرد. ئێمەیش بووینە بەشێک لەم کۆتایی پێهێنانە. بە گشتی هۆکارەکانی بەم شێوەیە بوون.

پلانی چۆکدانان تەنها هی دەوڵەتی تورک نەبوو، ناتۆش پشتگیری لێ کرد

بێگومان لە کەسێتی پەکەکە و کورستاندا بۆ کۆی پرسەکانی سۆسیالیزم لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد. بۆیە پەرەی بە هێڵێکی نوێ دا. ڕێبەر ئاپۆ ساڵی ٢٠٠٣ وەک ساڵی دەستپێکردنی خۆی دەستنیشان دەکات. ساڵی ٢٠٠٣، ٢٠٠٤ و دواتریش بەردەوام بوو. هەتا پارێزنامەی پێنجەم کە باسی دەکەین ٢٠١١ دێت. ئەو قۆناغە هەمووی قۆناغی تەواوکردنی پارادایمی نوێیە. پارادایم لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی لە بەرانبەر مۆدێرنێتەی سەرمایەداری، بونیادنانی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک، لە بەرانبەر سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوە، بونیادنانی سۆسیالیزمی نەتەوەیی دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی. سۆسیالیزمی دیموکراتیکی کۆمەڵایەتی هێلێکی نوێی ئافراند. ئەم هێڵە لە چوارچێوەی سەرەتایی خۆییدا چیتر لەژێر کاریگەری سۆسیالیزمی بونیادنراودا نەبوو. بەڵام دەوڵەتی تورک لە ١٠ ساڵی کۆتاییدا دوای پرۆسەی ئیمراڵی، پێش ئەوەش پرۆسەی ئۆسلۆ هەیە کە نزیکەی سێ ساڵ درێژەی هەیە. لەسەر بنەمای ئەو سەردەمە ڕێککەوتنێک درووستبوو، لەگەڵیشییدا پرۆتۆکۆڵێک گوترا. بەڵام ڕادەستی تورکیان کرد، دەوڵەتی تورکیا قبوڵی نەکرد، وەڵامی نەدایەوە. دواتریش ڕێککەوتننامەی دۆڵمەباخچە دووچاری هەمان چارەنووس بوویەوە. لەبەرانبەری ئێمەدا پلانی چۆکدانانیان خستە رۆژەڤەوە. ئەم پلانە بە تەنها پلانی دەوڵەتی تورکیا نەبوو. ڕاستە دەوڵەتی تورکیا پەرەی پێدا، بەڵام ناتۆیش پشتیوانی کرد. پاشان بە هەوڵدانی ناتۆ هابەشێکی کوردیشی دروست کرد. بەرخۆدانی خۆسەری دیموکراتیکی شارەکان و دوای ئەوەش بەرخۆدانی مێژوویی ساڵی ٢٠١٦ و دواتر ئەو کاتەی کە ئاوا دەستوەردانی دەرەکی درووستبوو، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩ بەرخۆدانێکی مێژوویی پێشکەوت. لە دەستدانی زۆرمان دا. دووژمن خواستی بوو بە تەکنیکی لەناومان بەرێ، لەبەرانبەر تەکنیکی دووژمن وردبوونەوەیەکی تەکنیکی هاتەئاراوە. تەکنیک کە ببێتە وەڵامدەرەوە لە ئاستێکدا پێشخرا. گەریلاکانی کوردستان هەم لە لایەنی ڕوحێتەوە وردبوونەوەیەک درووستبوو، لەسەر روحێتی فیدایی ئاپۆیی، هەم لە ڕووی ڕێ و ڕێبازەوە ئەو ئاستە درووستبوو کە خواستی کۆتایی پێهێنانییان نەتوانێت ئەنجامگیربێت. خواستییان بوو بە تەواوەتی لەناومان بەرن. ئەوە ئامانجییان بوو، هەرخۆی بە ئاشکرا ئاماژەیان پێدا.

لە کۆتاییدا سەرنەکەوتن. ویستییان بوو لە سەدەی یەکەمی کۆمارییدا سەرکەوتنی خۆیان ڕاگەیەنن. بەڵام نەگەشتن بەو ئامانجە، بۆئەوەش بەناوی دەوڵەتەوە، دەزانرێت لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەوڵەت باخچەلی ئەو بانگەوازییەکی کرد. ناچاربوون ڕێگەیەکی دیکە بگرنەبەر. وەک ئەوەی پێشتریش گوتمان، ڕێبەر ئاپۆ هەوڵدانی گۆڕانکاری هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، ئەم ١٠ ساڵەی کۆتایی زۆر ڕاوەستەم لەسەری کرد، بە قوڵی بیرم لێکردەوە. یانی ڕێبەر ئاپۆ ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری. کاتێک ئەو هەنگاوەی باخچەلی دێتەئاراوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بەکاری بهێنێت.

بەرخۆدانی مێژوویی ئەنجامدرا، شەهیدی زۆرمان دا

ئەمە دەرفەتێکە و هەنگاوێکە بۆ پێشەوە کە ماوەیەکی زۆر لێی وردەبێتەوە. بەم شێوەیە کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بەشێوەیەکی ناچاری کەوتە ڕۆژەڤەوە. ڕێبەرێتی هێڵێکی نوێی ئافراند. هێڵی نەتەوەیی دیموکراتیک و سۆسیالیزمی کۆمەڵایەتیی و دیموکراتیکی پێشخست. ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاری بوو. گۆڕینی پەکەکە پێویست بوو. هەمان گۆڕانکاریش بۆ ڕێبازی تێکۆشان پێویست بوو. یانی ڕێبازی تێکۆشانی شەڕی چەکداری. بە فەرمی ماوەی ٤١ ساڵ شەڕی چەکدارییمان بەڕێوەبرد. لە هەڤاڵ حەقی کارەرەوە تا ساراکان، دیلانەکان، ئاتاکانەکان، ئادیلەکان، نودایاکان، ڕەشیدەکان، ڕۆژینەکان و هەتا شەهیدانی کۆتایی هاوڕێ فواد و ڕەزاکان، جارێکی دیکە شەهیدانی کۆتاییمان هاوڕێ گابار، بەسێ و میتراکان شەهیدی مەزنمان دا. بەرۆخۆدانێکی مێژوویی دروستبوو. بە گشتی ٣٥ هەزار کادر و شەڕڤانمان شەهید بوون. مەدەنی و وڵاتپاێزەوە ٤٥ بۆ ٥٠ هەزار شەهیدمان هەیە. ڕۆحێتی جەنگان، شەڕڤانی زۆر بەهێز پێشکەوت. ڕەنگە لە جیهاندا لە شێوەیان کەم بێت. دەزانین لە ناوچەکەدا لە شێوەیان نییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە. داعش دەرکەوت، دەوڵەت لەپێش داعش خۆی ڕانەدەگرت، بەڵام ئەم ڕۆحییەتە، ئەم هێڵە فیداییە داعشی تێکشاند، پایتەختەکەیانی هەڵوەشاندەوە و لەناوی برد. سەرەتا لە کۆبانێ و دواتریش درێژەی هەبوو.

شەڕی چەکداریی مێژوویەکی مەزنی بونیادنا. داستانێکی مێژوویی بە پیتی زێڕین نوسییەوە و لە مێژووی کوردستان و مرۆڤایەتییدا ناونشین کرد. بەرخۆدانێکی لەم شێوەیە بەڕێوەبرا. یانی گەریلا و پەکەکە سەرکەوتووە، ئەمە لە ساڵانی ١٩٩٠دا پێکهێنا، لەو جێگەیەی دووژمن ویستی لەناوی بەرێت، نەیتوانی بگات بە ئامانجی خۆی. شکستنەهێنانی خۆی بەڕێوەبردووە. هێزێکی نەکەوتووە. بەڵام نەکەووتن بەس نییە، دەبێت سەرکەوێت. هێشتا قۆناغی سەرکەوتن پێکنەهاتووە. حەقیقەتی ئێمەش بەم شێوەیەیە. ئەم شەڕە ئەنجامی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێنا. پێش هەمووشتێک قڕکردنی تێکشکاند. گەلی کوردی لە لەناوچوونەوە هێنایە سەر هەبوون، هەبوونی مسۆگەر کرد و کردنی بە گەلێکی نەکەوتوو. توانی بە فکری سۆسیالیزمی دیموکراتیکی پێشەنگایەتی بکات. گەلێکی لەم شێوەیەی بونیادنا. گەورەترین دەستکەوتی ئەمەیە. ڕێگەی چارەسەری سیاسی کردەوە. ئەگەر ئەمە نەبوایە و بەرخۆدانی پەکەکە و بەرخۆدانی گەریلا و دواجاریش بەرخۆدانی زاپ و بەرخۆدانی گشتی بزووتنەوەی ئاپۆ لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا نەبوایە، ئەگەر ئەم بەرخۆدان و ماندووبوونە، قوربانیدانی کۆمەڵگاکەمان و گەلی کورد و دۆستانمان نەبوایە، ئەگەر یەکڕیزیی لە دەوری هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ نەبوایە، ئاخۆ دەوڵەت ئاوا دەچووە لای سەرۆکایەتی؟ بێگومان نەدەچوو. هەوڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ مانادارە، پێداگری، بەرخۆدان، بەرخۆدانی گەریلا، فیداکاری گەل دەوڵەتی ناچار بە ڕۆشتن بۆ لای ڕێبەرێتی برد.

بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بەرەوپێشەوەبردنی تێکۆشانی سەردەمی نوێیە

دەوڵەت باخچەلی بەناوی دەوڵەتەوە، یان بەناوی باڵێکی دەوڵەتەوە ئەم بانگەوازەی کردوە. گوتیان لە بەرانبەر ئەو مەترسیانەی ئێستا لەسەر تورکیا هەیە، پێویستە ئاشتی ناوخۆیی خۆمان دروست بکەین. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات بانگەوازێکی مێژووییە و بانگەوازێکە بۆ پەرەپێدانی سەردەمێکی نوێ. هەڵوەشاندنەوەی سۆسیالیزمی دەوڵەت نەتەوەیە، پەرەپێدانی سۆسیالیزمی نەتەوەی دیموکراتیکە. بانگەوازەکە هەنگاوێکی دیموکراتیکی سۆسیالیزم، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی مەزنە. دەبێت بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەمجۆرە هەڵسەنگێنین. دەستپێکێکی نوێیە. بانگەوازێکە بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سەردەم. دەزانم کە ڕەنگە زۆرێک لە هەڤاڵان جارێکی تر بە هەستیارییەوە لێی نزیک ببنەوە، بەڵام وەک وتم لە کۆندا ئێمە بەم شێوەیە هەڵمان دەسەنگاند، بەڵام کات تێپەڕی، لە تێکۆشاندا ئاشکرا بوو کە ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی خۆییدا هەر شتێکی گووتبێ ڕاستە، بە جێیە، پشتڕاستکراوەتەوە. ئێستاش هەر بەم شێوەیە. ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەرێکی مێژوویی شتگەلێک دەڵێت دەبێت مرۆڤ بزانێت کە سنوورەکان تێدەپەڕێنێت. جیاوازیەکە دەبینێت، لەسەر ئەوانە هەڵوەستە دەکات و هەنگاو دەنێت. دەبێت ببینین ئەم بانگەوازە و ئەم قۆناغە بۆ سەردەمێکی نوێیە. وە ئەم بانگەوازە نەک تەنها بۆ کوردستان بۆ تەواوی کوردستان بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ڕۆڵیکی گرنگ و مێژوویی هەیە. ئیدی سنوورەکانی کوردستان تێدەپەڕێنێت.

لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ ئەوەی هێڵی دیموکراتیک سەربکەوێت ئیدی ئەم شتانە وەک پاوان قاچمان دەگرێت، لە پاشمانەوە دەمێنێتەوە، تەنها لە ناوخۆی کوردستاندا بەرتەسکمان دەکەنەوە، دەبێت فڕێیان بدەین. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی لێمان دەوێت. کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە دەبێت بەم شێوەیە تێبگەین. بێگومان لە سەردەمی ئێمەدا، لە سەردەمی ئەمڕۆدا، پارادایمێکی وا فراوان، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی جێبەجێ دەکرێت، تێکۆشانی چەکداری وەک پێشتر نابێت. بەڵێ گۆڕانکارییەکانی لای ئێمەیە، تێدەگەین، دەزانین. وەک ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێداوە تەمەنی پەکەکە لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٩٠ کۆتایی هات. بەو بانگەوازانەی دەوڵەت باخچەلی و ڕەنجەکانی ڕێبەر ئاپۆ، بە ڕەنجی شەهیدی ڕێزدار سری سورەیا ئۆندەر و شاندی ئیمرالی، کۆبوونەوە ئەنجام درا، لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت، دامەزراوە سیاسییەکان، کۆمەڵگە، زەمینەیەکی وەهای ڕەخساند گۆڕانکاری دروست ببێت. بە واتایەکی تر، گۆڕانکاری لە خۆیەوە ڕوونادات. ئەمە مسۆگەرە. ئەم کۆنگرەیە دەبێت بڕیاری مێژوویی وەربگرێت. بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەدات. لانی کەم لە سەرەتادا باوەڕمان بەم شێوەیە. بۆ قۆناغی داهاتوو قۆناغی چەکدانان بەم شێوەیە بە دی دێت، پێویستی بە گۆڕانکارییەکی یاسایی باوەڕدار هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە شەهیدی بوونی سری سورییا ئۆندەر نووسیویەتی، ئەو بە دەستی خۆی نووسیویەتی و پاشان لەو کۆبوونەوە مێژووییە ڕۆژنامەوانییەدا لە ٢٧ی شوبات سری سورییا ئۆندەر خوێندیەوە. پێویستی بە لایەنی یاسایی و مافی دیموکراتیکی سیاسەت هەیە. بۆ ئەوەی ئەم تەڤگەرە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە چەک خۆی دەپارێزێت، بە پاراستنی جەوهەری بە هێزی خۆی، خۆی بپارێزێت بتوانێت پاڵی خۆی بداتە یاسا، بە دەستوور باوەڕ بکات، بێگومان پێویستە هەنگاو بنرێت. دەبێت گۆڕانکاری ڕووبدات. ئەگەر بڵێن ئاشتیی ناوخۆیی، ئاشتیی ناوخۆیی، ئەوان بەم شێوەیە دەڵێن، ئەو کات پێویستە دوژمنایەتی کۆتایی پێبێت. هێشتا هێرش هەیە، هێشتا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەیە. هەڤاڵ شەهید بەسێ، هەڤاڵ میترا لە ١١ی نیسان لە چیای جودیی زاپ بە چەکی کیمیایی شەهید بوون. لەگەڵ ئێمە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە.

مادام ناوی ئاشتی دەهێنن دەبێت کۆتای بە دووژمنایەتی بهێنن

 دەبێت لە زیهنیەتی دەوڵەتدا گۆڕانکاری دروست ببێت. ئەم زیهنیەتی ڕەتکردنەوە و لە ناوبردنە نەگۆڕێت ئاشتی ناوخۆیی لەسەر چ بنەمایەک بە دی دێت؟ ئەو کەسانەی دەڵێن، ئاشتیی ناوخۆیی دروست بکەین پێش هەموو شتێک پێویستە ئەم زیهنیەتی نکۆڵیکردنی لە ناوبردنە بگۆڕێت، تێیپەڕێنێت. بەڕاستی ئاشتییەکی ناوخۆیی دروست دەبێت. یاساکانیش هەموویان دوژمنانەن. یاساکانی ئێستا زۆربەیان بوونی گەلی کورد ڕەتدەکەنەوە. هەربۆیە تەنها لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی لایەنی دەوڵەت، لەسەر ئاستی یاسایی و دادپەروەرییدا، ئەم تەڤگەر دەتوانێت چەکدانان جێبەجێ بکات. ئەگەر نا ئەمە زۆر سەخت دەبێت. هەموو ئەو کەسانەی ئەمڕۆ وەک گەریلا چەکیان هەڵگرتووە، ئامانجی یەکەمیان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕاستە، ئێستا ڕێبەر ئاپۆ ئەمە لە ئێمە دەوێت. هەتاوەکو کۆتایی بە ڕێبەر ئاپۆ باوەڕ دەکەین، بەڵام بۆ ئەوەی بە ڕاستی بێچەکی جێبەجێ بکەین پێویستە ئێمە بە دەوڵەتیش باوەڕ بکەین. بەڵام ئێستا نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورکیا زۆر باوەڕ نابەخشێت. ئێمە نەک وەک دۆز و بەرتەسکی نزیک نابینەوە، هەمیشە بە گومان و شک، نا. ئێمە بە ڕاستی نزیک دەبینەوە. بناغەی پێش هەموو شتێک یاسایە. ئەمە پێویستە بە دی بێت. بناغەی هەندێک شت وەک ئێمە گوتمان بە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، بە هەوڵەکانی شاندەکە، تێکۆشانی تەڤگەرەکە هەندێک بناغەی دروستکردوە.

ئەوانەی خواستی بەردەوامیدانی شەڕیان هەبوو، دەبێت بزانن ناتوانن تێکمان بشکێنن

لەبەر ئەمەش کۆنگرەکەمان، دەتوانێت هەندێک بڕیار وەربگرێت. بێگومان ئەو کۆنگرەیە گفتوگۆی تێدا دەبێت. ئێمە لە سەرەتاوە لەم باوەڕەداین. کۆنگرە لەسەر بنەمای نزیکبوونەوەی ئێستای دەوڵەت کە فەرمییە، هەرچەندە هەندێک شتی نەرێنی تێدایە، بەڵام شتی ئەرێنیشی هەیە. لایەنێکی نەرێنی هەیە کە دەیەوێت لە شەڕ ڕانت وەربگرێت و بەردەوامی پێ بدات، بە شەڕەوە بگات بە ئامانج. بۆ ئەو لایەنە دەتوانین بڵێین، ئەوان ناتوانن بە شەڕەوە بگەن بە ئامانج. بۆچی؟ چونکە ئێمەش ٤١ ساڵ ئەزموونمان هەیە، تاکتیکمان ئافراندوە، قووڵیمان دروستکردووە، شەڕمان خستووەتە ژێر زەوی، سەر زەوی و ئاسمان. ناتوانن بمان سڕنەوە. ڕێبازی شەڕی نوێ لە کۆبوونەوەی کۆنسەی فەرماندەییی هەپەگەدا دروستبوو، لەسەر ئەو بنەمای بەرزکردنەوەی تێکۆشان کۆتایی نایەت، نابێت ناکۆتا دەبێت. ١٠٠ ساڵی تریش بڕوات، هەر هەمان ئەنجام دەردەکەوێت. بۆیە ئێمە بە لۆجیک دەرۆین، دەڵێین ڕێبەرەکەمان ڕاست دەڵێت، دەزانین کە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بە ئێمە ناوێرن. ئەوان بە تەکنیک ئێمەیان بەرتەسک دەکرد، بەڵام ئێستا دەتوانین لە بەرانبەردا تەکنیک پەرەپێبدەین. نەوەکانی ئەم گەلە و دۆستانی بە پێشکەوتن، نەک تەنها لە ڕووی بەرزکردنەوەی ڕۆحی فیدایی و قووڵکردنی تاکتیک، لە هەمانکاتدا لە ڕووی تەکنیکییەوەش هەنگاویان ناوە. گەلەکەمانیش لەگەڵماندایە. لەبەر ئەوەش بە ئەو کەسانە دەڵێین کە بە ئێمە ناوێرن. ئەم تەڤگەرە نەکەوتنی خۆی سەلماندووە. ئەم گەلە چیتر ناکەوێت. ئەم گەلە لە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئامادەیە کە ئاشتی دروستبکات. ئاشتیی ناوخۆیی بنیات بنێت. بەڕاستی ئامادەیە. بۆ ئەوەش پێویستە لە ناو دەوڵەتدا نزیکبوونەوەیەک بە پێی ئەوە دروستببێت. ئەو عەقڵەی کە دەڵێت "ئێمە بە چەک لەناویان دەبەین، خۆمان لەناومان بردووە، هێنراوەتە بارێکەوە کە ناتوانێت شەڕ بکات و دەتوانین بە ئۆپەراسیۆن و هێرش بگەین بە ئامانج"، ئەم عەقڵە عەقڵی چارەسەر نییە و ڕاست نییە. بە ڕێ و ڕێبازی گەریلا دەتوانێت شەڕ بکات و نەکەوتنی خۆی جارێکی تر نیشان بدات، بەڵام وەک ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، کاتی ئەمە تێپەڕیوە. بۆیە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە. ئێمە باوەڕ دەکەین کە ستراتیژیی شەڕی چەکداری کۆتایی پێبهێنین، بەڵام ئەگەر دەوڵەت ئەمە قبوڵ نەکات، بۆ ئەو گۆڕانکارییە یاساییانەی پێویستە، لە چوارچێوەی ئازادی ڕێبەرێیەتی، لە چوارچێوەی کۆتایی هێنان بە شەڕ، کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتی، کەسێک کە باوەڕی پێبکات، ئەمە بە دی نایەت.

سەردەمێکی نوێ دەست پێ دەکات. ئەمە کۆتایی نییە، کۆتاییەک نییە، دەست پێکێکە، بەڵام بۆ ئازادی، تەڤگەری ئاپۆچێتی، بۆ گەلەکەمان، بۆ گەلانی هەرێمەکە دەستپێکێکی نوێیە. بەمجۆرە دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین و نزیکببینەوە. بۆ ئەوەی لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا کۆنگرەکەماندا سەرکەوتووبێت و ئەنجام بگرێت هەر هەڤاڵێک دەبێت خۆی بەرپرسیار ببینێت. بە بەرپرسیارێتی مامەڵە بکات. لە هێڵی شەهیداندا، لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا بەڵێنمان دا. نوێنەرایەتی شەهیدان دەکەین.

لە هەر لایەکدا سەدان شەهیدمان دا. ئەمە زۆر مانادارە و بەرپرسیارێتییەکی قورسە بۆمان. ناتوانین بە کەمییەوە لێی نزیک ببینەوە. بەرپرسیارێتی ئێمە قورسە. چۆن لە بەرانبەر حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ ببینە وەڵامگۆ، چۆن بە شێوەیەکی دروست نوێنەرایەتی هێڵی شەهیدان بکەین، ئەمە بۆ ئێمە گرنگە. من لەو باوەڕەدام کە هەموو هەڤاڵێک بەو هەست و بەرپرسیارێتیەوە بەشداری کۆنگرە دەکات و کۆنگرەکەمان لە چوارچێوەی دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆدا سەرکەوتوو دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم."