١٢ کۆنگرە لە ٤٧ ساڵدا: سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی سەدساڵەی کۆمار
ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مۆری خۆی لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دا.
ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مۆری خۆی لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دا.
پێش ٤٧ ساڵ پەکەکە دامەزرا، پەکەکە سیاسەتی سەد ساڵەی نکۆڵیی و پاکتاوی تێکوپێک دا، دوانزەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە نێوان ٥ – ٧ـی گوڵان ڕێکخرا و بانگەوازیی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیی ڕێبەر ئاپۆ مۆری خۆی لە کۆنگرەکە دا.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕێی کۆنگرەی دامەزراندنی خۆیەوە لە گوندی فیسی ناوچەی لیجەی ئامەد مۆری خۆی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. پەکەکە دوانزەهەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوە برد.
لە ژێر کاریگەریی ئەو ژینگە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەی ساڵی ١٩٧٠، کۆمەڵێک خوێنکار بە پێشەنگێتیی ڕێبەر ئاپۆیی ڕێبەری گەلان لێککۆبوونەوە، لەم پەنجاو دوو ساڵەدا نەخشی خۆی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
'دەستێوەردانێکی ڕادیکاڵ لەو مێژووەی خەریکە دێتەئاراوە'
سەرەتا بزووتنەوەکە وەک 'ئاپۆچیی'ـیەکان ناودێر دەکران، لە سەردەمێکدا کە هەمووشتێکی وەک ناسنامە و زمان و کەلتووری کوردیی ڕووبەڕووی هێرش و پاکتاو دەبوویەوە، ڕێبەر ئاپۆ وەک 'دەستوەردانێکی ڕیشەیی لەو مێژوویەیی خەریک ئاوا دەبیت' لە نەورۆزی ساڵی ١٩٧٣ لەسەر بەنداوی چوبووکی ئەنقەرە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵەکانی کۆبوویەوە و تێزی ''کوردستان داگیرکراوە'ـی پێ ڕاگەیاندن.
''ئەو وڵاتەی کەس ناوێرێت ناویشی بێنێت...''
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: ''ئێمە ئەرکی وڵاتپارێزییمان لەو وڵاتەدا گرتە ئەستۆ کە کەس نەیدەوێرا باسیشی لێوەبکات.'' لەم پەنجاودوو ساڵەی چرکەبەچرکەی تێکۆشان بوو، ڕێبەر ئاپۆ هەمیشەی دیالێکتیکی گۆڕان و بارگۆڕانی بە بنەما گرت و تێکۆشانی فراوان کرد.
جگە لە خەباتی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فیکریی؛ لەو ئامرازانەشدا کە ئامانجەکانی وەک ئاشتیی و ئازادیی و کۆمەڵگەی دیموکرات وەدی دێنن، هەمیشە گۆڕان-بارگۆڕانی تێدا کراوە بە پێودانگ. ئەو شوێنەشی گۆڕان–بارگۆڕانی درووست دەکرد و بەرنامە و ڕێکخستنی لێ پێکدەهێنرا، کۆنگرە بوو.
ئەمڕۆ و دوێنێی کۆنگرەکانی پەکەکە
ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕێگەی بانگەوازی 'بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکرات'ـەوە دەرگای قۆناغێکی نوێی گۆڕان و بارگۆڕانی بۆ بزووتنەوەکە خستە سەر پشت.
پەکەکە لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لە گوندی فیسی ناوچەی لیجەی ئامەد کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی بەست. تایبەتمەندیی بنەڕەتیی ئەو کۆنگرانەشی لەو ڕۆژەوە تا ئێستا پەکەکە بەستوونی، بەم ڕەنگەن:
کۆنگرەی دەستپێک؛ کۆنگرەی دامەزراندن
لە کۆنگرەی ٢٦ – ٢٧ـی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ بە پێشەنگێتیی ڕێبەر ئاپۆ لە گوندی فیسی ناوچەی لیجەی ئامەد بەسترا، لەم کۆنگرەیەدا پەکەکە ڕاگەیەندرا. ٢٢ کەس بەشداریی کۆنگرەکەیان کرد. لە کۆنگرەکەدا بەرنامە و سیاسەت و نەخشەڕێی پارتەکە پەسەند کرا. ڕێبەر ئاپۆش وەک سکرتێری گشتیی پارتەکە هەڵبژێردرا.
ماوەیەکی کەم پاش دامەزراندنی پەکەکە، کودەتای ١٢ـی ١٩٨٠ ڕووی دا. گەلێک کاردی پێشەنگ و دامەزرێنەری پارتەکە گیران. کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە و بەرخۆدانی دڵسۆزانەیان لە زیندان، گورزێكی گورچکبڕی لە کودەتاچییەکان دا و بازووی ئیرادەی پەکەکەی نیشان دا.
کۆنگرەی دووەم: کۆنگرەی دەستپێکردنی خەباتی گەریلایی
کۆنگرەی دووەمی پەکەکە لە ٢٠-٢٥ـی ئابی ١٩٨٢ لە کامپێکی سەر سنوورەکانی نێوان سووریا و ئوردنی بەرەی ڕزگاریی گەلی فەڵەستین بە بەشداریی ٦٥ گەریلا بەڕێوە چوو. بڕیاری 'کۆتاییهێنان بە پەناهەندەیی و گەڕانەوە بۆ نیشتمان و دەستپێکی خەباتی گەریلایی' لەم کۆنگرەیەدا درا.
کۆنگرەی سێ: ڕاگەیاندنی ئارگەکەکە- ARGK
سێیەمین کۆنگرەی پەکەکە لە نێوان ٢٥ – ٣٠ـی گوڵانی ١٩٨٦ لە کامپی حەلوەی لوبنان بەڕێوە چوو
لە کۆنگرەی پاش ١٥ـی ئابدا بڕیاریی بەسوپابوون درا و سوپای ڕزگاری گەلی کورد (ARGK) ڕاگەیەندرا.
کۆنگرەی چوارەم: کۆنگرەی گەریلا
چوارەمین کۆنگرەی پەکەکە لە نێوان ٢٦ -٣١ـی کانوونی ساڵی ١٩٩٠ لە حەفتانین بەسترا. لەبەر ئەوەی ئارگەکەگە بە کوردستاندا بڵاو بووبوویەوە، ڕێبەر ئاپۆ ئەم کۆنگرەی بە 'کۆنگرەی گەریلا' ناساند. ئەم کۆنگرە پاش هەڵوەشانەوەی سۆسیالیزمی بونیادنراو و جەنگی کەنداو ڕێک خرا بوو، سا بۆیە شەڕ لە باکووری کوردستان بۆ ئاستێكی توند هەڵدەکشا.
کۆنگرەی پێنجەم: گۆڕینی ڕێکخستن
پێنجەمین کۆنگرەی پەکەکە لە نێوان ٨-٢٧ـی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ لە هەفتانین بەسترا. لەم کۆنگرەیەدا سکرتێری گشتییی گۆڕا بۆ سەرۆکایەتیی گشتیی، سەرەڕای گۆڕینی ئاڵای پارتەکە، لە بواری ئایدۆلۆژیی و ڕێکخستنیشدا گۆڕانکاریی ئەنجام دران.
کۆنگرەی شەشەم: کۆنگرە لە قۆناغی پیلانگێڕییدا
کۆنگرەی شەشەم لە نێوان ١٢ـی کانوونی دووەم تا ١٨ـی شوباتی ١٩٩٩ لە خنێرە بەسترا. کۆنگرەی شەشەم لە سەروەختی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەسترا.
کۆنگرەی حەوتەم: یەکەمین هەنگاوی گۆڕینی پارادیگما
لە ٢ – ٢٣ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ـیش حەوتەمین کۆنگرەی نائاسایی بەسترا. کۆنگرەکە بە بەشداریی ١٩٧ نوێنەر لە قەندیل بەسترا و پاش کۆنگرە یەکەمین هەنگاوی گۆڕینی پارادیگما نرا.
کۆنگرەی هەشتەم: کێشە ناوخۆییەکانی پارتەکە
هەشتەمین کۆنگرە بە بەشداریی ٢٨٥ نوێنەر لە نێوان ٤ – ١٠ـی نیسان لە قەندیل بەسترا. کۆنگرەکە لە هەلومەرجێکدا بەسترا کە کێشە ناوخۆییەکان و هەوڵەکانی پارچەکردن تەشەنەیان سەندبوو. هەرچەند لە کۆنگرەکەدا لە سۆنگەی پارێزنامەی 'لە دەوڵەتی ڕاهیبی سۆمەرەوە بەرەو شارستانییەتی دیموکراسییانە'ـی ڕێبەر ئاپۆ هەندێك گۆڕانکاریی ئەنجام دران، بەڵام ئەمە گۆڕانێکی ڕیشەیی نەهێنایە گۆڕێ.
کۆنگرەی نۆیەم: کۆنگرەی دامەزراندەوەی پەکەکە
لەبەر هەندێك کێشەی فیکریی و ئایدۆلۆژیی نێو پارتەکە لە پاش کۆنگرەی هەشت و دوای ئەمە، قۆناغی دامەزراندنەوەی پەکەکەی دەست پێ کرد.
نۆیەمین کۆنگرەی پەکەکە بە بەشداریی ٢٠٥ نوێنەری لە نێوان ٢٨ـی ئادار بۆ ٤ـی نیسان لە خنێرە بەسترا. هەرچەندە لە کۆنگرەکەدا چاکسازیی قووڵیش لە ڕێکخستندا کرا، بەڵام لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نەبوو.
کۆنگرەی دەیەم: بانگەشەی قووڵبوونەوە لە پارادیگمادا
دەیەمین کۆنگرەی پەکەکە لە نێوان ٢١ – ٣٠ـی ئابی ٢٠٠٨ لە قەندیل بەسترا. لە کۆنگرەکەدا پرسی قووڵبوونەوە لە پارادیگمادا بە بنەما گیرا.
کۆنگرەی یانزە: قۆناغی چارەسەری دیموکراتیی
کۆنگرەی یانزەی پەکەکە لە هەلومەرجی قووڵبوونەوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت لە سووریا و ئێراق و هێرشی چەتەکانی داعش لە تێکڕای کوردستان، بەسترا. کۆنگرەکە لە ٥-١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بە بەشداریی ١٢٥ نوێنەر لە خنێرە بەسترا، لە کۆنگرەکەدا لە پێناو چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا، زۆر هەنگاوی وەک ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کێشانەوەی گەریلا لە باکووری کوردستان نران.
لە قۆناغی گفتوگۆی چارەسەردا، دەوڵەتی تورک لە ڕێی کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە ٣٠ـی تشرینی یەکەم پلانی چالاکی لەناوبردنی پەسەند کرد.
کۆنگرەی دوانزە: کۆنگرەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
دوانزەهەمین کۆنگرەی نائاسایی پەکەکەش پاش ١٠ ساڵ شەڕی دژوار، دوای پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەسترا کە لە ٢٧ی شوباتی 'بانگەوازیئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکرات'ـی کرد. لە کۆنگرەی یەکەمەوە کە وەک 'دەستێوەردانێکی ڕادیکاڵ بەرانبەر مێژوو' بەسترا، تا ئەمڕۆ، ئەم چلوحەوت ساڵە وەک هەڵگۆستەی تێکۆشانێکی تاقانە سیاسەتی نکۆڵیی و پاکتاوی گەلی کوردی بە گشتیی، تێکوپێک دا.
پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی سەرکەوتووانە بەجێگەیاند، لە کۆنگرەی دوانزەهەمیندا بۆ پێکهێنانی ئاشتیی و ڕەنگڕێژکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیی و دەستپێکێکی نوێ، بڕیارێکی مێژوویی دا.
لە کۆنگرەکەدا بڕیار درا کە" لە پێناو ئەوەی پرۆسەی پراکتیکی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەببرێت و بەڕیوەبردنی بڕیارەکانی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنی پەکەکە و کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری وەرگرتووە و کۆتای بە هەموو ئەو خەباتانە هێناوە کە لەسەر ناوی پەکەکە کردوونی."