قوباد تاڵەبانی: دەرگای بەڕووی قۆناغێكی نوێدا كردەوە

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە گوتی: " دەرگای بەڕووی قۆناغێكی نوێدا كردەوە".

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی گوتی: " پارتی كرێكارانی كوردستان –پەكەكە، لە كۆنگرەی ١٢ـی خۆیدا بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا جێبەجێ كرد و دەرگای بە ڕووی قۆناغێكی نوێدا كردەوە."

تاڵەبانی گوتی: "  هیوادارین حكومەت و دامەزراوە یاساییەكان و لایەنە سیاسییەكانی توركیاش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ چارەسەركردنی یاسایی و ئاشتییانەی پرسی كورد لە توركیا".