لە فەرماندەکانی هەپەگە عرفان ئامەد لە وتارەکەییدا کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا کردی دەستنیشانی کرد لە دڵەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدان و لەسەر ئامانج و ڕێگەی وی هەنگاو هەڵدەگرن.
عرفان ئامەد ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەکەدا و گوتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەم. دڵسۆزیم بە شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆوە دووبارەدەکەمەوە. ماوەی دوو ڕۆژە گفتوگۆ لە ئارادایە. بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕدەبین. هاوکات قۆناغێکی نوێیشە، ئەو پرۆسەیەیی تێی دەکەوین، بێگومان داهاتوومان دیاری دەکات.
چۆن گەیشتین بەم ڕۆژە، هەباڵان باسییان لێوەکرد. بێگومان چەندین هەنگاوی مێژووی لە ئارادایە. کەم نین. بەڵام بەبڕیارین لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو شتێک بکەین، ئەو هەنگاوەی ڕێبەر ناوێتی هەنگاوێکی مەزنە."
لە بەردوامییدا عرفان ئامەد ئاماژەی بەوەدا هەموو هەڤاڵانیان بەشداری بڕیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەبن و گوتی: "سەرۆکایەتی پەڕاندینییەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. بێگومان لەسەر ڕێ و ئامانجی سەرۆکمانین. بە دڵ و بەگیان دەپەڕینەوە بۆ ئەو قۆناغ و پرۆسەیە. پەیوەست بە بابەتی چەکی پەکەکەیشەوە ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەیڵێت، پەیوەستە بە پرۆسە نوێیەکەوە. ئەمەی بە پێویست زانییوە و ڕێی تێدەچێت. پێوست بە زۆر گوتن ناکات لەسەری."
لە کۆتاییدا عرفان ئامەد ئاماژەی بەوەدا سەربڵندن بە پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "گەلانی جیهان هەموویان سەرۆکییان قبوڵ کردووە و هەموو کەسێک حەیرانی سەرۆکایەتییە. وی بابەتە پێویستەکە دەکات. دەپەڕینەوە بۆ خاڵێک. وەک خۆم بۆچوونم بەم شێوەیە. بە هەموو جۆرێک لەگەڵ پرۆسەکەی سەرۆکداین. ڕەنگە لێرەدا هەندێک بڕیار وەرگرین، بەڵام بێگومان مەرجیشمان هەیە. دەبێت لە بابەتی پرسی کورد و چارەسەرییدا دەوڵەت بە هەنگاوبنێت و قەناعەتمان پێبکات. بڵێت ئیدی منیش دووژمنایەتی ناکەم. پێویستە هەنگاوی یاسایی بنرێت. حەقیقەتی وی چییە؟ سەرۆک حەقیقەتە. یەکانگیرییە لەسەر ڕاستی و هێڵی سەرۆکایەتی. دەرنجام ئەوەیە. من بۆخۆم، تاکۆتایی و بە هەمووجۆرێک باوەرم بە سەرۆک هەیە. تا ئێستاش هیچ دوودڵییەکم نەبووە لەوەدا. لە ئێستا بە داوەش گەر سەرۆک ئاپۆ هەنگاوێک بنێت، بۆ سەرکەوتنی ئەو هەنگاوە ئەوەی بکرێت و ببێت دەیکەین. لەسەر ئەوە بنەمایە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم."