وەزیری دادی تورکیا وەڵامی داواکارییەکانی پەیوەست بە مافی هیوا و چاوپێکەونی ڕۆژنامەوانانی دایەوە

یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا وەڵامی داواکاری ڕێبەر ئاپۆیی دایەوە پەیوەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و سیاستەمەدارن و گوتی: "ئەوەی پێوێست بێت لە چوارچێوەی یاساییدا دەکرێت."

دوای داواکاری دەم پارتی تا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لەگەڵ ڕۆنامەوانان، سیاستەمەدارن و کەسانی دیکە کۆببێتەوە، یڵماز تونج وەزیری داد لەوبارەیەوە لێدوانی دا.

یڵماز تونج گوتی، "لە یاسادا ڕێ و رێبازی کۆبوونەوە لەگەڵ زیندانیکراوان لە گرتووخانەکاندا بوونی هەیە. ئەوەی پێویست بێت لە چوارچێوەی یاساییدا دەکرێت."

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ٢٤ی نیسان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد یڵماز تونجادا دوایانکردبوو، ڕێگرییەکانی بەردەم ڕۆژنامەوانان و سیاسەتمەداران بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لاببرێت.

مافی هیوا                                             

وەزیری داد سەبارەت بە پرسیاری ڕۆژنامەوانان لەسەر 'مافی هیوا' گوتی: "هیچ کۆبوونەوەیەک نییە بۆ دۆخێکی لەم شێوەیە."

پەیوەست بەمەوە وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان لەسەر دیجیتاڵ میدیایی خۆی ناڕەزایەتی نیشان دا و گوتی: "بەڕێز وەزیر دوورە لە گفتوگۆکانی مافی هیواوە، زمانەکەی دوورە لە زمانی بونیادنەرانەی ئەم پرۆسەیەوە، بەداخەوە کاریگەرییەکی ژەهراوی جێدەهێڵێت. وەک کۆمەڵگە لە چاوەڕوانی ئەوەداین هێزی خۆی بۆ بونیادنانی دادپەروەری بەکاربهێنت. پێویستمان بە یاسا و کۆدەنگی دیموکراتیکییە نەک بە مشتومڕ نانەوە."