کەسوکاری عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەژین، پێشوازییان لەو کەسانە کرد کە سەردانی پرسەی سەرەخۆشییان کرد لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک.
لە سێیەم ڕۆژی پرسەکەدا، هاوسەرۆکانی کەجەدەکە_ئە، نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییە جیاوازەکان و سیاسەتمەدارانی تاراوگە بەشداربوون.
بەتایبەت سیاسەتمەدارانی تاراوگە لە یادداشتنی یادکردنەوەدا هەستی خۆیان نووسی. پرسەکە بە بەشداری سەردانیکەران بەردەوامە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، یوسف دوردو گوتی: "وەک بەڵێنماندا هەردەم لەتەنیشت ڕێبەرێتی و شەهیدانمان دەبین، ڕێبەرێتی هەر بڕیارێک بدات، وەک بنەماڵەی شەهیدان پشتیوانی دەبین".
ڕوکەن ئاکچا: ئەرکمانە ڕۆڵی ئەوان بۆ نەوەکانمان بگێڕینەوە
ڕوکەن ئاکچا لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە، رایگەیاند قسەکردن لەسەر فیداکاری و ڕەنج و تێکۆشانی شەهیدان زەحمەتە، ئاماژەی بەوە کرد هەڤاڵ فوئاد (عەلی حەیدەری قەیتان) فەیلەسووفێکی مەزن بوو، یادەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ هەڤاڵ فوئاد گێڕایەوە، گوتی: "ئەم هەڤاڵانە هەم بەرخۆدەر و هەم دەروێش و هەم شەڕڤانی هەقیقەت بوون. هەریەکەیان دەروێشێک بوو. هەرگیز تێکۆشانیان لەیاد ناکەین. ئەرکی ئێمەیە ڕۆڵی ئەوان بۆ نەوەکانمان بگێڕینەوە. گەر ئەمڕۆ کورد دەناسرێت و جیهان باسی کورد دەکات، ئەوە بەرهەمی ڕەنج و فیداکاری ئەو هەڤاڵانەیە".
ئایتەن دورموش: وەک بنەماڵەی شەهیدان بەشداری لەم پرۆسە نوێیە دەکەین
خوشکی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، خەیری دورموش، ئایتەن دورموش، شەهیدانی بیرهێنایەوە، گوتی: "وەک بنەماڵەکانی سەردەمی سەرەتا، هەردەم لێرەبووین و لێرەدەبین، لەم پرۆسە نوێیەدا بە هەڵوێستێکی شکۆدار بەشداردەبین".
'ئەم یادەوەرییەی خۆم ناگۆڕمەوە بە هیچ شتێک'
ئایتەن ڕایگەیاند کاتێک عەلی حەیدەر قەیتان لە ئەوروپا بوو، بانگی ئەو و نەزاکەت (خوشکی مەزڵوم دۆغان)ـی کردبوو، لەوێدا چاویان بە یەکدی کەوت، وردەکاریی دیدارەکەیانی گێڕایەوە و گوتی: "ئەم یادەوەرییەی خۆم بە هیچ شتێک ناگۆڕمەوە".
مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و مۆسیقا کۆتایی هات. چالاکییەکە تا ١٧ ی ئایار لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆڵن بەردەوام دەبێت.