بە دیمەن

کادرانی پێشەنگی پەکەکە لە لیماسۆل یادکرانەوە

بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە شاری لیماسۆلی قوبرس یادکرانەوە.

لە شاری لیماسۆلی قوبرس کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، یادکرانەوە. مەراسیمەکە لە ناوەندی کەلتووری کوردی تیفیلۆس ئەنجامدرا. وێنەی کادرانی پێشەنگ لە گۆشەی شەهیدان دانرا و مۆم داگیرسێندرا.

یادەکە لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان هەڵبەستی "بیری دینامیتی دڵم" بە دەنگی عەلی حەیدەر قەیتان گوێی لێ گیرا. هەروەها پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون خوێنرایەوە.

پاشان بەشداربووان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

دواتر سیاسەتمەدار باران هەبوون سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، گوتی: "شەهیدانمان خودی هەقیقەتن. بەڵێن دەدەین ئەو ئاڵای ئازادی و شکۆیەی کە بۆ ئێمەیان جێهێشتووە، بە بەدیهێنانی ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستان ئازاد، بشەکێنینەوە".

پاشان بایۆگرافیای عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون خوێنرایەوە و سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانیان پیشاندرا.

سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد یادەوەرییەکانی لەگەڵ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون گێڕایەوە.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.