لە بەنداوی تشرین ئێشکگران نوێژی هەینییان ئەنجام دا
لەگەڵ بەرخۆدانی ئێشکگرییاندا، چالاکیکەرانی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین نوێژی هەینییان لەسەر بەنداوەکە ئەنجام دا.
لەگەڵ بەرخۆدانی ئێشکگرییاندا، چالاکیکەرانی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین نوێژی هەینییان لەسەر بەنداوەکە ئەنجام دا.
دانیشتوانی دێرک، گرکێلەگێ و چلاخای کانتۆنی جزیرە کە لە ١٦ی نیسانەوە نۆرەی ئێشكگری بەنداوی تشرینیان وەرگرتووە، ئەمڕۆش وەک هەموو هەینییەکانی دیکە، بە کۆمەڵ نوێژی هەینییان ئەنجام دا.
ئێشكگرییان لەگەڵ جەختکردنەوە لە پاراستنی بەنداوەکەیاندا، بە ئەنجامدانی نوێژی هەینی نزایان بۆ ئاشتی و ئارامی هەرێمەکە کرد.
بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە لایەن گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بڕیاردارییەوە بەردەوامە.