فەرماندەیی قەسەدە و یەپەژە گەیشتنە بەنداوی تشرین

بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە هەریەک لە فەرماندەی گشتیی قەسەدە و ئەندامی فەرماندەیی یەپەژە لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی گەیشتە بەنداوی تشرین.

کەمێک پێش ئێستا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، لەگەڵ شاندێکی فەرماندەکانی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، گەیشتنە بەنداوی تشرین.

وا بڕیارە لە بەنداوەکە لە نێوان شاندەکانی فەرماندەیی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.