ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی: سوپای تورکیا ٢٧ جار تۆپبارانی سنوری دهۆکی کرد
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا سوپای تورکی داگیرکەر بە تەنها ئەمڕۆ ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی سنووری دهۆکی کردووە.
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا سوپای تورکی داگیرکەر بە تەنها ئەمڕۆ ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی سنووری دهۆکی کردووە.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی، زانیاریی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان تەنها لەمڕۆدا ئاشکرا کرد.
بەپێی زانیارییەکانی کامەران عوسمان، لە کاتژمێر ٠٢:١٥ خولەک تا ٠٣:٤٥ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سووپای داگیرکەری تورک ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی (سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنەمژێ) لە بەری گارە سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردووە.
زیادبوونی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
لە بەردوامییدا کامەران عوسمان گووتوویەتی: "هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی بەهۆی تۆپبارانەکانەوە نەبوونەتە قوربانی، بەڵام تۆپبارانەکان لە کاتێکدابوون کە هاوڵاتییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەکەدا کردبوو." ئاماژەی بەوەشداوە، سێ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر چیای گارە و گوندەکانی دەوروبەری چڕبوونەتەوە.