پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئەرداڵ ڕەشۆ کرا

بۆ گەریلای هەپەگە ئەرداڵ ڕەشۆ کە لە زاپ شەهید بوو، بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەکەی کرا و پرسە وسەرەخۆشیان ئاراستە کرد.

گەریلاى هەپەگە ئەرداڵ ڕەشو (سەرحەد ئاکچین) لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە هەرێمی زاپی باشووری کوردستان لە شەڕێکدا شەهید بوو.

بنەماڵەی ئاکچین بەوبۆنەوە لە ماڵی خۆیان لە ناوچەی نسێبینی مێردین مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشیان دانا.

مەراسیمی پرسەکە لەلایەن کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی (مەبیا-دەر) و بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، دەم پارتی و سیاسەتمەدارانی دەبەپە بە شێوەیەکی جەماوەری بەسەر کرایەوە.

جەماوەر لەسەر پردی ئەحمەد کایا کۆبوونەوە و بە دروشمی "شەهید نامرن" بەرەو شوێنی پرسەکە بەڕێکەوتن.