بە دیمەن

دیمەنی نوێی چالاکییەکانی گەریلا بەرامبەر هێرشەکان بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی دەستوەردانی گەریلای دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە، کە سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا.

لە دیمەنی چالاکییەکاندا کە لەلایەن یەکینەکانی شەهید ئاخین موش لە ١٢ ی نیسان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ لە هەرێمی زاپ ئەنجامدراوە، دەبینرێت کە گورز لە زرێپۆشێک دەوەشێنرێت کاتێک دەچووە نێو بنکەیەکی داگیرکارییەوە. ڕاگەیاندرا کە چالاکییەکە کاتژمێر ٦:١٥ ئەنجامدراوە.

لە ١٣ ی نیسان، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی زاپ، گورز لە تانکێک درا کە تونێل و سەنگەرەکانی گەریلای بۆردوومان دەکرد. هەروەها درۆنێکی کامیکاز چووە نێو بنکە سەربازییەکەوە و تانکەکەی تێکشکاند.