هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە
نەخۆشخانەی (Florence Nightingale) ڕایگەیاند "هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە" کە شەوی ١٥ ی نیسان گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەگەری بۆ کرا.
نەخۆشخانەی (Florence Nightingale) ڕایگەیاند "هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە" کە شەوی ١٥ ی نیسان گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەگەری بۆ کرا.
نەخۆشخانەی (Florence Nightingale) دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سری سورەیا ئۆندەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتی کردەوە هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر هەیە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "پاش نەشتەگەرییەک کە نزیکەی ١٢ کاتژمێری خایاند، نەخۆشەکەمان کە بەڕێز ئۆندەرە، ئامێری ECMO (ئامێری هاوکاری پاڵنانی خوێن)ـی بۆ دانراوە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکەمان دەمێنێتەوە.
هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە".