لە کۆبانی پرسەی شەهید چیاگەر و شیار بەڕێوە چوو
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات و گەلی فورات سەردانی گەڕەکی مشنتور و گوندی قەرەموغیان کرد، سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید چیاگەر و شیار کرد.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات و گەلی فورات سەردانی گەڕەکی مشنتور و گوندی قەرەموغیان کرد، سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید چیاگەر و شیار کرد.
بەسەدان کەس لە هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات بەرەو گەڕەکی مشنتوری و گوندی قەرەموغ لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بە ڕێکەوتن بە مەبەستی سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی شەهید چیاگەر دیجلە و شیار هەرکۆڵ. چیاگەر دیجلە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە زاپ و شیاری هەرەکۆڵ لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە مەنبجدا لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
لە بیرهێنانەوەکەدا سەرەتا هاوسەرۆکی دەستەی بریندارانی شەڕ و بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ موستەفا عەتۆ قسەی کرد و گوتی: "لە مێژووی گەلی کوردستاندا حەقیقەتی زۆر بەرخۆدانی وەک چیاگەرمان بینی. لە سایەیی ئەوانەوە لێرەین. کۆچبەری و کۆمەڵکووژیی گەلەکەمان لە سایەیی ئەم هەڤاڵانەوە کە پێشەنگایەتییان کرد تێمان پەڕاند."
لە بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بەدیا محۆ قسەی کرد و گوتی: "شەهید شیار کە باوکی و برایەکی شەهیدە، ئەویش خاوەندارێتی لەو بەڵێنە و ئەم هێلە کرد. لە ماوەی چوار مانگدا داستانێكی مێژووی بە دەستی هاوڕێ شیار ئەنجام درا و جارێکی دیکە مۆڕی خۆی لە مێژوو دا."
سەردانی پرسەکە و یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی هات.
شایەنی بیرهێانەوەیە کە برایەکی شەهید چیاگەر دیجلە، خوشکێکیشی شەهید و ناوی دیجلە کۆبانێیە. لە هەمانکاتدا شیار هەرەکۆڵ کە باوکی ئیسماعیل جەزاری و برایەکی شیاری قەرەموغ شەهید بوون.