قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرا
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە بەرەی شەڕی منبج شەهید بووە.
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە بەرەی شەڕی منبج شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ناسنامەی شەهید بوونی شەڕڤان شیار هەرەکۆلی ئاشکرا کرا.
قەسەدە ڕایگەیاند شەهید شیار هەرەکۆل تا کۆتاهەناسەی ژیانی خۆی لە بەرەی جەنگی منبج بە ئیرادەوە شەڕی کرد و گیانی خۆی بەخشی لە پێناو ئازادی گەلاندا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهید کردووە و جەختیکردووەتەوە لە بەردەوام بوون لەسەر بەڵێنی تێکۆشان و دەڵێت: "تا نەگەین بە ئامانجەکانمان ناتوانین بە ئاسوودەیی بژین."
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: شیار هەرەکۆل
ناو و پاشناو: حەکیم جەزایر
ناوی دایک و باوک: ئەمینە – ئیسماعیل
شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ
کات و شوێنی شەهید بوون: ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ – منبج.