لە دوای بانگەوازییە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لای خۆیەوە پەکەکە لە ١ی ئاداردا ئاگربەستی ڕاگەیاند، کەچی دەوڵەتی تورک وەک جەمسەرێکی پرۆسەکە بە ئێستاشەوە درێژە بە هێرشەکانی دەدات. بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ و ئاگربەستی پەکەکە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەیی پێشوازییەکی زۆری لێکرا و هەمووان جەختییان لە ئەرێنی هەنگاوەکە کردەوە. لەم بارەیەوە ئەندامی پارتی چەپی فەرەنسا ژان-کریستۆڤ سیللین بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و جەخی لەوەکردەوە پێویستە پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک پێشمەرجێک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بڕەخسێندرێت و دەوڵەتی تورکیش هەنگاوی پراکتیکی بنێت.
'دەبێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت'
ژان-کریستۆڤ سیلین جەختی لە پێویستی هەنگاونانی دەوڵەتی تورک لە پاش پرۆسەکەوە کردەوە، هەروەها بە ئاماژەدا بە ڕۆڵی هێزە نێونەتەوەییەکان لە سەرخستنی پرۆسەکە کردەوە و گوتی: "پێویستە ئەو هێزانە دەستبەرداری بە تاوانبارنیشاندنی پەکەکە بهێنن و پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن."
'پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و بەشداری چارەسەریی سیاسیی ببێت'
سیللین بە سەرنج خستنەسەر مێژووی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کورستان، جەختی لەوەکردەوە ڕێکخراوی تێرۆرستی داعش بە دەستی پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە تێکشکێندرا و گوتی: "تاکە بابەتی گرنگ ئەوەی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان دەربهێندرێت. هاوکات دەبێت عەبدوڵا ئۆجالانیش لە گرتووخانە دەرچێت و هاوشێوەی نیسلۆن ماندێلا بەشداری پرۆسەی چارەسەری سیاسی ببێت. ئازادی ئۆجالان بە مانایی بنەمای دیموکراسی دێت. ڕوونە ڕژێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ڕژێمی ئەردۆغانیشەوە وابەستەی سیستەمی دیکتاتۆرین. بۆیە دیموکراسی بە مانای کۆتایهێنان بەم ڕژێمانە دێت."
'ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ حکومەتی ڕاگووزەری سووریادا ڕێککەوتننامەیەکی ژیرانەی واژۆ کرد'
سیللین دەسنیشانی کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا چوار دینامیکی گرنگ هەیە و گوتی: "یەکەمیان پەکەکە و تەڤگەرە ڕزگاریخوازەکانێتی، دووەمیان ئەزموونی دیموکراتیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە بەم دوایانە ڕێککەوتننامەیەکی ژیرانە و پێویستی لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریادا واژۆ کرد. سێهەمیان ئەڵتەرناتیفی دیموکراتیکییە لە تورکیادا کە دەم پارتی نوێنەرایەتی دەکات. ئەم بونیادە دیموکراتیکییە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە چارەسەری سیاسیدا. چوارەمیان تەڤگەر و تێکۆشانی ژنانە لە ئێران. ئەمەش درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ی کوردانی پەسەند کردووە و کردوویەتی بە هێزی تێکۆشانی ئازادی ژنان."
ژان-کریستۆڤ سیللین لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو دینامیکانە بە مانای پێکهێنانی 'کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک' دێت، بەڕەخساندنی ئەمەش کێشەکان چارەسەر دەبێت.