کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیە دواخرا
کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا بە هۆی باری تەندروستی سری سورەیا ئۆندەرەوە دواخرا.
کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا بە هۆی باری تەندروستی سری سورەیا ئۆندەرەوە دواخرا.
محەمەد ئەمین ئەکمەن جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) لەو نەخۆشخانەیەی کە سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالیی تێیدا نەشتەرگەری بۆ کراوە لەگەڵ تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی قسەی کرد و لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا کە بڕیارە لە ١٨ی نیسان ئەنجام بدرێت پرسیاری کرد.
باقرخان لە وەڵامدا ڕایگەیاند، بەهۆی باری تەندروستی سری سورەیا ئۆندەرەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە.