نۆیەمین دیداری سلێمانی بەردەوامە

ئەمڕۆ لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی نۆیەمین دیداری سلێمانی دەسێپێکرد و دیدارەکە بە گفتگۆ و پانێڵ بەردەوامە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی دەسیپێکرد. لە دیدارەکەدا زیاتر لە ٧٠٠ کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی حکومی هەرێم و عێراق، سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەورووپا، ئەمریکا، ئێران و سیاسەتەمەداران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارن کە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەسەدەی تێدایە. دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە دیدارەکەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، گفتوگۆ لە بارەی کێشەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەکرێت.

لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی دەربارەی دۆخی سیاسی عێراق قسەیکرد. سودانی لە قسەکانییدا دەسنیشانی کرد عێراق بە دۆخێکی سەختی سیاسی، ئابووریدا تێپەڕ دەبێت و داوایکرد عێراق ڕۆڵ و کاریگەری هەبێت لەسەر کاریگەرییەکانی ناوچەکە.