کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیانی ئەورووپا سەبارەت بە جەڵتەی دڵی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا خەمگینی خۆی بۆ ئەم ڕووداوە دەربڕیوە و وەبیری هێنایەوە کە ئۆندەر یەکێکە لە ئەندامانی شاندی ئیمرالی کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆی گەیاندە ڕای گشتی.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
"سیاسەتمەدار، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەستەنبوڵ، سینەماکار و نووسەر بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر شەوی ڕابردوو تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
بەرێز ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئۆجالانی بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' بۆ رای گشتی بڵاو کردەوە.
ئێمە وەک کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیانی ئەورووپا، بە بیستنی ڕووداوی جەڵتەی دڵی کەسایەتییەکی وەها رێزدار زۆر خەمگین بووین.
هیوادارین جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان ببێتە شیفا بۆ باشتربوونی تەندروستی ڕێزدار سری سورەیا ئۆندەر. بەهیواین هەرچی زووتر تاوسی مەلەک تەندروستی باشی بۆ بگەڕێنێتەوە و هیوای باشی و سەلامەتی بۆ دەخوازین. بەو هیوایە بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر بەم زووانە چاک بێتەوە و بەردەوام بێت لە تێکۆشانی هێژا و بەنرخی بۆ ئاشتی."