ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، ئۆندەر ، جەڵتەی دڵ لێی دا
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سری سورەیا ئۆندەر ئەم ئێوارەیە جەڵتەی دڵ لێی دا و گەیەندرایە نەخۆشخانە.
پزیشکەکان دەستبەجێ دەستوەردانی بەپەلەیان کرد و چارەسەرکردنی لە ئیستەنبوڵ بەردەوامە.
دەم پارتی ڕایگەیاند بە وریایەوە چاودێری رەوشی تەندرووستی ئۆندەر دەکەن و زانیاری پێویست بڵاودەکەنەوە.