جێگری سەرۆک شارەوانی بەیکۆز دەستگیرکرا
فیدان گوڵ جێگری سەرۆک شارەوانی بەیکۆز کە ڕۆژی سێشەممە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندی بە ساختەکاری داراییەو دەستبەسەر کرا بوو سزای زیندانی بەسەردا سەپەێندرا.
فیدان گوڵ جێگری سەرۆک شارەوانی بەیکۆز کە ڕۆژی سێشەممە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندی بە ساختەکاری داراییەو دەستبەسەر کرا بوو سزای زیندانی بەسەردا سەپەێندرا.
عەلائەدین کۆسلەر سەرۆکی شارەوانی بەیکۆز و ١٢کەسی دیکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی بەیکۆز بە تۆمەتی "ساختەکاری دارایی" و "دامەزراندنی ڕێکخراوێک بۆ ئەنجامدانی تاوان، ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوێک" سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لێکۆڵینەوەکە تا ئێستاش بەردەوامە. لەو چوارچێوەدا فیدان گوڵ، جێگری سەرۆک شارەوانی بەیکۆز، دوێنێ سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی پێشوودا دەستبەسەرکرا و دوای دادگایی کردنی لە بەشی تاوانە داراییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەنبوڵ، بە تۆمەتی "ساختەکاری لە بەشی دارایی" دا لە لایەن دادگاوە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.