ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوا دەکات تۆپزاوا بکرێت بە مۆنۆمێنت
لە نووسراوێکی فەرمییدا شەش ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک داواکارییەکیان ئاڕاستەى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاکە کردووە، بۆ ئەوەی سەربازگەى تۆپزاوا بکرێت بە مۆنۆمێنت.
لە نووسراوێکی فەرمییدا شەش ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک داواکارییەکیان ئاڕاستەى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاکە کردووە، بۆ ئەوەی سەربازگەى تۆپزاوا بکرێت بە مۆنۆمێنت.
لە یادی ٣٧ ساڵەی کۆمەڵکووژی ئەنفالدا، کە بەدەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٨٨دا لە دژی گەلی کورد ئەنجام درا و تێیدا ١٨٢ هەزار کورد زیندەبەچاڵ کرا، شەش ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، داواکارییەکیان ئاڕاستەى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاکە کردووە، بۆ ئەوەی سەربازگەى تۆپزاوا بکرێت بە مۆنۆمێنت.
ئەو شەش ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە ڕێگەی وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان و دامەزراوەى شەهیدانى حکومەتى فیدراڵییەوە داواکەیان بە مەبەستی ئەوەی سەبازگەی تۆپزاوا بکرێتە مۆنۆمێنێک وەک هێمایی زیندوێتی کارەساتی ئەنفال، پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە.