ئیشکگریی ئازادی لە ٦٦٩ـەمین هەفتەیدا بەردەوامە
گرووپی بۆردۆ لە هەفتەی ٦٦٩ـەمین ئیشکگریی ئازادیدا نۆبەی چالاکییەکەیان وەرگرت. چالاکوانان داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان کرد.
گرووپی بۆردۆ لە هەفتەی ٦٦٩ـەمین ئیشکگریی ئازادیدا نۆبەی چالاکییەکەیان وەرگرت. چالاکوانان داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان کرد.
ئیشکگری ئازادی کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە، ئێستا لە هەفتەی ٦٦٩ـەمینی دا بەردەوامە.
چالاکییەکە کە لەلایەن دەستپێشخەریی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆمەڵکوژی ئیمرالی بەردەوام دەبێت. ئیشکگریی هەفتەی نوێ لەلایەن گرووپی بۆردۆوە وەرگیرا.
گروپە نوێیەکە بریتین لە سەردار سەرحەد، ئاپۆ کاراکوچان و بەرکای ساری.
سەردار سەرحەد بەناوی گرووپەکەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ لەم قۆناغە کە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە و وتی: "هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت گەلی کورد و گەلانی بندەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد نابن."
سەردار سەرحەد جەختی لەوە شکردەوە کە گەلی کورد و بەتایبەت گەنجانی کورد دەبێ گۆشەگیری سەپێنراوی ئیمرالی بشکێنن و لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانمان بەرفراوان دەکەین و بەرخۆدانمان پەرە پێدەدەین. لە ساڵی ٢٠٢٥دەڵێین ئیتر بەسە، بێ سەرۆک ژیان نابێت."