لە دوای زیندانی کردنی سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ چالاکییەکانی شەرمەزار کردنی بەردەوامە. دەسەڵاتداری بە دەستبەسەرکردن، زیندانی کردن و لێپرسینەوە ناچارە ڕێگری لە چالاکییەکانی شەرمەزار کردن بگرێت.
گفتوگۆی تێکۆشانی هاوبەش کە ماوەیەکی زۆرە لە ڕۆژەڤدایە، بە چالاکی ناڕەزایەتی بوون لە بەرانبەر دەسەڵاتداری و سیستەم سەرلەنوێ کەوتەوە ڕۆژەڤەوە.
'دەبێت گرنگی تەڤگەری کورد لەبەر چاوبگرێت'
سەرۆکی گشتیی پارتی تەڤگەری ڕەنج (ئەهەپە) هاکان ئۆزتورک لەسەر پرسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا هەنگاوێک تێکۆشانی هاوبەشی سۆسیالیست و تەڤگەری سیاسی کورد بێت، هەنگاوێكی دیکەی جەهەپە و لە گفتوگۆکاندا پێداگری لەسەر یەکێتیی گرنگی تەڤگەری ئازادی کورد کرد و گوتی: "لەم پەیوەندییەدا هێندەی هاوکاری سۆسیالیستەکان و تەڤگەری سیاسی کورد، پەیوەدنییەکان لەگەڵ جەهەپەدا خاوەن جێیەکی گرنگە. ئەمە ڕاستی ئەوە نیشان دەدات کە وەک پێشتر خۆی لە لایەکی دیکە دانانێت. لەم یەکگرتنەدا دەبێت بەرنامەیەکی سیاسیی لەسەر هەڵسەنگاندنەکانی پەرلەمانی وڵات دەستنیشان بکەین. هاوکاری وەک ڕێبازی تێکۆشان دەبێت هێڵی جەماوەری بە بنەما بگرێت؛ لە ناو هاوپەیمانییدا یەکسانی و دیموکراتیک دەتوانێت جێبەجێ بکات، گرنگی تەڤگەری ئازادی کوردیش لەبەر چاو بگرێت."
'دەبێت مرۆڤ پەیوەست بە پڕۆسەی نوێ لەسەر پرسی کورد زۆر ئاگادار بێت'
وتیشی: "بێگومان دەتوانێت ئەمە جێبەجێ بکات. تێکۆشانی گەلی کورد خوشک و برایەتی گەلان، ئەنتەرناسیۆنالیست و یەکسانی لە خۆگرتووە. دەتوانین ئەمە بە ڕوونی ببینین کە ئەمە بەردەوامە. بە پێی ئەزموونەکانی پێشوو، دەبێت مرۆڤ پەیوەست بە پڕۆسەی نوێ لەسەر پرسی کورد زۆر ئاگادار بێت. کاتێک ئاگربەست هەڵدەوەشێتەوە ئاشتی کۆتایی دێت و توندوتیژییەکی مەزن ڕوودەدات. هەربۆیە دەبێت گرنگی بەم پڕۆسە نوێیە بدرێت و تەڤگەری ئازادی کوردیش وەک جیاواز لە سۆسیالیستەکانی دیکە نە بینرێت. بە پێچەوانە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی و سەرخستنی لە لایەن تەڤگەری کوردەوە یەکێتی و تێکۆشانی هاوبەش بە هێز دەکات."
'دەبێت دەستبەجێ هەنگاو بنرێت'
لە کۆتایی قسەکانییدا ئۆزتورک گوتی: "ئێستا هەوڵدانی سیاسی هەیە کە هەردوو هەندێک زیاتر یەک بناسن و نزیک بوونەتەوە لە یەک. ئەم تەڤگەرە بەبێ پەراوێزخستنی دۆخی ئێستا هەنگاو دەنێت و ئەنجامی گرنگ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. ئەوانەی هەوڵدەدەن بۆ بە دی هێنانی یەکێتی دەبێت دەستبەجێ هەنگاو بنێن".