محەمەد ئەمین چام زیندانی نەخۆش تووشی جەڵتەی دڵ بووە

محەمەد ئەمین چام ٧٣ساڵ، کە لە زیندانی بەشیری ئێلح بەدیل گیراوە و لە لیستی "زیندانییە نەخۆشە قورسەکان"ی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی (İHD)دایە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

دۆخی تەندروستی محەمەد ئەمین چام ناجێگیرە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوەی ئێلح.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، محەمەد ئەمین چام چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. محەمەد ئەمین چام لە ١٠ی نیسان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ١١ی نیسان ڕەوانەی زیندان کراوەتەوە.

بەڵام دوای چەند ڕۆژێک، شەوی ١٦ی نیسان، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و تا ئێستاش بارودۆخی زۆر ناجێگیرە.

هەروەها زانراوە کە محەمەد ئەمین چام پێشتر تووشی وەرەمی مێشک بووە و نەشتەرگەری دڵ، ئاوی سپی چاو و گورچیلەی بۆ کراوە و ئێستا لای چەپی ئیفلیج بووە. دۆخی چام کە وەک نەخۆشییە قورسەکان هەژمار دەکرێت، جارێکی دیکە کەوتەوە ڕۆژەڤی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.

پێشتر داوای ئازادیی محەمەد ئەمین چام کە لە "لیستی زیندانییە نەخۆشە قورسەکانی مافی مرۆڤدایە. بەڵام سەرەڕای هەموو هۆشدارییەکان و کێشەی تەندروستی هێشتا ئازاد نەکراوە.