پەیامی فیگەن یوکسەداغ بۆ سری سورەیا ئۆندەر

فیگەن یوکسەکداغ سەبارەت بە سری سورەیا ئۆندەر کە ژێر چارەسەری چڕی پزیشکیدایە وتی: "لەو باوەڕەدام بە خۆشەویستی، پشتیوانی و نزاکان چاک دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە سەر ئەرکە مێژووییەکەی لە پرۆسەی چارەسەریدا."

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) پەیامێکی ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد، کە دوای نەشتەرگەرییەکی ١٢کاتژمێری لە بەشی چاودێری چڕی پزیشکی دایە.

پەیامەکەی فیگن یوکسەکداغ کە لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بەمشێوەیە: "بە خەمێگینیەکی زۆرەوە بیستم کە سری سورەیا ئۆندەر نەخۆش کەوتووە و بارودۆخی تەندروستی تێکچووە، من بە دڵ و گیان لەو باوەڕەدام کە بەم زووانە دەتوانێت جارێکی دیکە بەڕووی پێکەنینی و بەو دڵەی کە بۆ ئاشتی گەلان لێدەدات دەگەڕێتەوە بۆ لامان. باوەڕم وایە بە خۆشەویستی، پشتیوانی و نزاکان، چاک دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە سەر ئەرکە مێژووییەکەی لە پرۆسەی چارەسەریدا. دڵمان لەگەڵ تۆیە..."