فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی ٣٩هەمن ساڵیادی شەهید بوونی گەریلا و فەرماندەی تەڤگەری ئازادی هەڤاڵ 'عەزیز عەرەب' ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فیدراسیۆنی شەڕدا ئاماژە بەوەکراوە یەکێک لە تێکۆشەر و گەریلا و فەرماندەکانی تەڤگەری ئازادی هەڤاڵ عەزیز عەرەب لە ١٧ی نیسانی ١٩٨٦ بەشداری کاروانی شەهیدان بوو، لە ٣٩هەمین ساڵیادی شەهید بوونییدا بە ڕێزداری یادی دەکەینەوە گوتی: "تەڤگەری ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین نەتەوە و باوەڕی جیاواز، مرۆڤی خاوەن شکۆ لە خۆدەگرێت. یەکێک لەوانەش قارەمانی ڕێگەی حەقیقەت هاوڕێ عەزیز بوو، بە ڕەچەڵک عەرەبە و لە پێناو پێکەوەژیانی گەلاندا تێکۆشا."
'شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی گەلان بونیاتنراوە'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە فەرماندە و گەریلایی ئاپۆیی عەزیز عەرەب لە دەستپێکی تێکۆشانی ئازادییدا لە ساڵی ١٩٨٣ کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، تاوەکو شەهید بوونی بە هیوایەکی مەزنەوە لە ناو بەرخۆداندا جێی گرت و هاتووە: "هاوڕێ عەزیز لەگەڵ فەرماندەی نەمر مەعسوم کۆرکماز (هەڤاڵ عەگید) لە بۆتان تیکۆشانی بەڕێوەدەبرد، لەوکاتەوە شۆڕشی ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی گەلان بونیاتنراوە."
'تاوەکو کۆتایی بۆ ئامانج و هیوا شەهیدان تێکۆشان دەکەین'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی فیدارسیۆنی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا ئاماژە بەوەکراوە، لەمڕۆدا بە سەدان شەڕڤانی ئازادی لە نەتەوەیی عەرەب لە ناو ڕیزەکانی تێکۆشاندان بۆ بەرەوپێشبردنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەڵێت: "وەک بریندارانی شەڕ بەڵێن دەدەینە گەلەکەمان تاوەکو کۆتایی بۆ ئامانج و هیوای شەهیدان تێکۆشان بکەین، بە ئامانجەوە خاک و شکۆی گەلەکەمان بپارێزین."