کەماڵ کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پێشووی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) لە سەردانی بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی کرد کە سری سورەیا ئوندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تێیدا چارەسەری بۆ دەکرێت، لەگەڵ تونجەر باقرخان و تۆلای حاتەم ئۆغڵاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی و پزیشکی چاودێری سری سورەیا ئۆندەر دیدار و قسەی کرد. لە میانی دیدارەکەدا ڕایگەیاند کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر کردووە و ڕایگەیاند کە نزای بۆ دەکەن و هیوادارن هەواڵی خۆشیان پێ بگات.
"پێویستە هەموو لایەن و ڕێکخراوەکان بەشداری ئەم پرۆسەیە بن"
پاش پرسیارکردن لە بارودۆخی ئۆندەر، باس لەسەر پرۆسەکە کرا. باقرخان بە ئاماژەدان بە پرۆسەکە وتی: "پرۆسەیەکی زۆر گرنگ لە ئارادیە. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی بندەست، ژنان و کرێکاران و هەموو گەلانە. پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بکەن و تێدا بەشداربن. کەسایەتییەکانی وەک ئەو گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ ئەم پرۆسەیە. ئەم پرۆسەیە تەنها لە نێوان دەم پارتی و ئاکەپەدا نییە. لەم ڕۆانگەوە ناگاتە ئەنجام. بۆیە پێویستە هەموو لایەن و ڕێکخراوەکان تێدا بەشداری بکەن."
'پڕۆسەکە بۆ تورکیا زۆر گرنگە'
کەماڵ کلیچدارئۆغڵو هەروەها باسی لە گرنگی پرۆسەکە کرد و وتی: "دەم پارتی کارێکی باشی کردووە و ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە. ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بۆ تورکیە زۆر گرنگە و تورکیە پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەری هەیە."