چالاکوانی گەنجی ئیتالی: دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دیلگرتنی هیواکانمانە

چالاکوانی گەنجی ئیتالی ئورۆرا بانگەوازی کرد بۆ خۆڕێکخستنی گەنجان لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ بەمانای دێلگرتنی هیوایی ئاینەدەی گەنجان دێت."

کۆنفرانسی ئازادی رێبەر ئاپۆ

هەفتەی پێشوو لە ڕۆمای پایتەختتی ئیتالیا کۆنفرانسی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری نێونەتەوەیی بۆ پرسی کورد' ئەنجام درا. لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنی و ژنان لە ١٦ وڵاتی جیهانەوە بەشداربوون. لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ کرا، هەروەها ئاستی ڕابردوو، وە داهاتووی هەڵمەتی جیهانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگێندرا. بانگەوازە مێژوویەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ مۆری خۆی لە کۆنفرانسەکەدا و هەمووان بە ڕێگەی چارەسەری بۆ پرسە هەرێمی و جیهانییەکان لێکییان دایەوە. لە کۆنفرانسەکەدا ژنان بەشدارییەکی چڕ و کاریگەرییان هەبوو، کۆمونەی ژنانی گەنجی تۆرینۆ یەکێک بوو لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە. لە بارەی ڕۆڵی گەنجان و کۆنفرانسەکەوە ئورۆرای تەمەن ٢١ ساڵی ئەندامی کۆمونەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز (ANF) قسەیکرد.

'ڕێبەر ئاپۆ بە ئافراندنی کەسێتی ئازاد شۆڕشی گۆڕانکاری هێنایە ئاراوە'

ئورۆرا ئاماژەی بەوەدا پرۆسەی ئێستا زۆر گرنگە و جەختیکردەوە ئەنجامێکی گرنگی پرۆسەکە  ئەوەی بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ دەکرێت و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە ئافراندنی کەسێتی ئازادی، شۆڕشی گۆڕانکاری هێناییە ئاراوە. فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر مافی کەمینەکان، دیموکراسی، بەها گەردوونییە مرۆڤایەتییەکان و سرووشت بونیادنراوە."

'دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دێلگرتنی هیواکانمانە'

ئورۆرا ڕایگەیاند ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ جێ‌هیوایی گەنجانە و گوتی: "سیستەمی جیهانی وابەستەیی وێرانکارییە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ بەتایبەت بۆ ئێمەی گەنجان ئەڵتەرناتیفێکی پێشکەش کرد. ڕاستە سیستەمی سەرمایەداری ڕێبەر ئاپۆیی دیلگرتووە، ئەمەش بۆ ئێمەی گەنجان تەنها بەمانای گرتنێکی سیاسیی نایەت، هاوکات بەمانای دیلگرتنی هیواکانی گەنجانە، دیلگرتنی هیوای گەل و کۆمەڵگەیە."

'ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری شەڕی جیهانییە'

ئورۆرا سەرنجی خستەسەر گرنگری ڕێکخستنی و دەستنیشانی کرد گەنجان بۆ ڕێکخستنی و دامەزراندنی سیستەمێکی ئەڵتەرناتیف خاوەن وزە و تامەزرۆییەکی زۆرن و گوتی: "لە هەموو لایەکی جیهانەوە پەیوەندی دۆستایەتی لە نێوان گەلانی جیهاندا دادەنێین. دەتوانین پێکەوە ناسنامەمان درووستکەین. گەر بەو ڕوحە یەکگرتووەی گەنجانەوە لە دژی دووژمنە هاوبەشەکەمان کە سیستەمی سەرمایەدارییە، شەڕ بکەین، ئەوکاتە هیچ ئاستەنگییەک لە پێش ڕێکخستنکارییماندا بوونی نابێت. بۆیە لەم رووەوە فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ بنەمایی تێکۆشانمانە. بەم هۆکارەیە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. چونکە کلیلی چارەسەری شەڕی جیهانییە و بونیادنانی بەهێزکردنی مرۆڤایەتییە."