سەلچوک کۆزاغاچلی پاش ٢٤ کاتژمێر جارێکی دیکە دەستبەسەرکرایەوە

سەلچوک کۆزاغاچلی، سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ (چەهەدە) کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دوای ئازادکردنی جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.

سەلچوک کۆزاغاچلی کە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە دەستبەسەر بوو، دوای تەواوکردنی سزاکەی لە ١٦ی نیسان ئازادکرا.

بەڵام داواکاری گشتی بە خێرایی بەرامبەر بە ئازادکردنی سەلچوک کۆزاغاچلی ناڕەزایەتی دەربڕی و دادگاش بە خێرایی ناڕەزایەتییەکەی قبوڵ کرد و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەلچوک کۆزاغاچلی دەرچوو و دووبارە دەستگیرکرایەوە.