کوردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵی دامەزراندنیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ "سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ئازادی ژنان و بۆ دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە و ڕێنێسانسی ژنان بەدی دەهێنین."
کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، "ئێمە لە ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدراڵیی ژنانداین، کە سەردەمێکی نوێ لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی ژناندا دیاری دەکات، سەرەتا دامەزراندنی کەژەکە، بەتایبەتی لە ڕێبەر ئاپۆ، کە ئێمەی گەیاندە تێکۆشانی ئازادی و شەڕڤانی بێ ئەمانی فەلسەفەی ژنانی خوڵقاند و هەموو ئەو ژنانەی کە بە ڕوحی بەرخۆدانی ژن، ژیان، ئازادی بەشداری ڕێپێوانی ئازادی بوون و خاوەنداریان کرد پیرۆز دەکەین. تێکۆشانی کۆنفیدڕاڵی ژنانی دیموکراتیک لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و ئەمڕۆش لە ژێر سایەی کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)دا، یادی شەهیدانمان کە بە حەسرەت، عەشق و منەتدارییەوە تێکۆشانیان کرد، بەرز ڕادەگرین."
بەیاننامەکەی کەجەکە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت؛
"کاتێک ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی کوردستانی لەسەر بنەمای ژیانی ئازاد دامەزراند، هەر لە سەرەتاوە ژنی وەک پێکهاتەی بنەڕەتی ئەم تێکۆشانە دەبینی، کاتێک سۆسیالیزمی ڕئال نەیتوانی لە تێکۆشانی کولتوری خۆیدا کۆیلایەتی ژنان بن بڕ بکات، ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووەوە، ڕێبەرمان شۆڕشی کوردستانی وەک شۆڕشی ژنان پێناسە کرد و ڕوانگەی خۆی لەم چوارچێوەیەدا بنیاتنا. بە سوپابوونی ژن، تیۆری دابڕان، پڕۆژەی سەرڕاستکردنەوەی پیاو، ئایدۆلۆژی ئازادی ژن، بە حیزبی بوونی ژن، ژنولۆژی و پێکەوەژیانی ئازاد ئارمانجە سەرەکیەکانی ئەمانەن. لە نیشتمانی ئەو خوداوەندانەی کە ئیلهامبەخش بوون لە ژیانی کۆمۆناڵ، ئەم ئارمانجە بەجوانی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک ژنی خوڵقاند.
کەژەکە وەکوو سیستەمی کۆنفیدراڵی ئێمە، قۆناغێکی نوێ بوو لە تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان لە دژی کولتووری هەژموونخوازی پیاو کە هەزاران ساڵە لە ئارادایە. ئەمەش بەو مانایەیە کە تێکۆشانی ڕێکخستنی بۆ ئاستی سیستەم بەرزکرایەوە. سیستەمی ژنان کە بتوانێت هەژموونی پیاو لە ئاستی نێونەتەوەییدا نەهێڵێت، تەنیا تا ئەو ڕادەیە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت کە خۆی سیستماتیک بەڕێکخستن بکات. مانای بەرجەستەی ئەمە بەدیهێنانی شۆڕشی ژنانە لە چوارچێوەی دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکراتیکدا. ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە "پرۆسەی دیموکراتیکبوونی کۆمەڵگا بریتییە لە کۆمەڵایەتیکردنی ڕۆژانەی دایک-ژن. تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت حەقیقەتی کۆمەڵایەتی بەدەست بهێنرێت." بەو شێوەیە ئامانجی شۆڕشی ژنان نیشان دا.
دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژنان، زیندوو کردنەوەی حەقیقەتی کۆمەڵایەتییە لە خاکی دێرین کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لەلایەن عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە شاردرابووەوە. بۆیە ڕێنێسانسی ژن کە گوزارشت لەم ڕاستییە دەکات، نەک هەر تەنیا لە یەک ڕەگەزدا سنووردار نابێت، بەڵکو بە سروشتی خۆی مانای ئازادی ژیانی کۆمەڵایەتییە.
بەو پێیەی کە تێکۆشانی ئازادیی ژنان بە ئامانجی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە جیهانی بوونی دەردەخات. بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کوردستان لە ڕەگ و ڕیشەی هەزاران ساڵەی بەرخۆدانی ژنان خۆی بە هێز دەکات و گەیشتووەتە ئەم ئاستە. ئەم میراتە خۆی دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی ڕێکخستنی هاوبەش لە شێوەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنانی جیهان، دیالێکتیکی نێوان خۆبەڕێوەبەری یەکگرتوو و جیهانی سەر لە نوێ بنیات دەنێتەوە. ئەگەر فۆرمولەی سیحراوی ژن، ژیان، ئازادی لە چوارگۆشەی جیهاندا تەشەنەی کردووە، ئەمە ڕاستی ئەو دیالێکتیکەیە.
ئەم سەدەیە دەکەینە سەدەی شۆڕشی ژنان
ڕێبەر ئاپۆ سەدەی ٢١ی بە سەدەی شۆڕشی ژنان پێناسە دەکات. سەرەڕای هەموو هێرشەکانی سیستەمی پیاوسالاری، گوڵکردنی گوڵ لەسەر بەرد و نزارەکان مژدەی بەهاری ژنانە. بەڵام لەم قۆناغه مێژووییەدا بۆ ئەنجامدانی شۆڕشی ژنان پێویست به ئاستێکی به هێزتری ڕێکخستنی هەیە. گەشەکردنی پێشەنگایەتی ژنان بە کولتوورێکی دیموکراتیک و عەقڵیەتی ئازادی، بەتایبەتی لە کوردستان و لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، مەرجی پێشوەختەیە بۆ ئازادیخوازان. کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بە کولتوری دایک-خودا و شوناسی ئازادی ژن لە هەموو کایەکانی ژیاندا بنیات دەنێین و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەڵدەوەشێنینەوە و ئەم سەدەیە دەکەینە سەدەی شۆڕشی ژنان. بۆیە داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکدا بەشداربن و پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ژنان جێبەجێ بکەن. با پێکەوە خۆمان بەڕێکخستن بکەین، جەماوەرەکەمان بەفراوانتر و بەهێزتر بکەین.
بەرامبەر بە کولتووری کۆیلایەتی و توندوتیژی کە بەسەر ئێمەی ژناندا سەپێنراوە، بە پشتبەستن بە بەهاکانمان بەقەد بەرخۆدانمان، بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی "ئەمە چ ژیانێکە؟" با سیستمی ئەڵتەرناتیڤی خۆمان دروست بکەین و ژیان سەرلە نوێ داڕێژینەوە. ئەمەش واتای کۆنفیدرالیزمی ژنانە: بنیاتنانی ئەو ژیانەی کە ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین. لە هەمان کاتدا ئەمە جەوهەری سۆسیالیزمە، کە تێیدا ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان هەنگاوێکی نوێی لەو بارەوە ناوە. بۆیە ئامانجی بنەڕەتی تێکۆشانی ئێمە بنیاتنانی سیستمێکی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و کولتووریە لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی ڕاستەقینە."
تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی هەڵدەوەشێنێتەوە
ئێمە ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنمان بە جۆش و خرۆشی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک پێشوازی دەکەین. ئەم بانگەوازە، کە ئێمە پێی دەڵێین مانیفێستی سەردەم، جەوهەری تێکۆشانی ژنانمانە. لە سەرووی هەموویەوە بەرامبەر بە کولتووری توندوتیژی پیاوسالاری کە ژیانی ژنان و منداڵان دەکاتە ئامانج، دروستکردنی ئەو ژیانە کۆمەڵایەتییە دیموکراتیکەی ئێمە ئارەزووی دەکەین، تەنیا بە پێشەنگایەتی ژنان و لە بە تێکۆشانی ڕێکخستنی دەکرێت. بەم پێیە داوا لە ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی جیهان دەکەین کە پشتیوانی لە بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ بکەن و بەشداری هەڵمەتەکانی ئازادی جەستەیی بن و تێکۆشانی هاوبەش گەورەتر بکەن و لەو باوەڕەداین تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی هەڵدەوەشێنێتەوە.
لەگەڵ چوونە ناو بەهارێکی نوێیەوە، کاتی ئەوەیە کە بەڕاستی ئەو خاکەی کە یەکەمین شۆڕشی ژنانی تێدا هەستاوە بە گوڵ بڕازێنینەوە. بەم هەستە، بە باوەڕ و ئیرادەی بەهاری ژنان، یادی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی ژنان پیرۆز دەکەین. لە پێناوی ڕێبازی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان هەڤاڵ سارا (ساکینە جانسز) بۆ ڕازاندنەوەی کوردستان بە گوڵ، داوا لە ژنان دەکەین لەم ڕۆژەدا گوڵ و نەمام بچێنن. هەروەها بە ڕێپێوان بەرەو شۆڕشی ژنان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ئازادی ژنان، تێکۆشانمان بۆ دامەزراندنی سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پێشدەخەین و ڕێنێسانسی ژنان بەدی دەهێنین."