خالیدە تورکئۆغلو: ژنان دەتوانن کۆمەڵگە بگۆڕن
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو لە کۆبوونەوەی ژنان لە مەڵەتی ڕایگەیاند تێکۆشانی ژنان سەرچاوەی سەلامەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، گوتی: "هێزی سەرەکی بۆ دیموکراتیککردنی کۆمەڵگە، ژنانن".
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو لە کۆبوونەوەی ژنان لە مەڵەتی ڕایگەیاند تێکۆشانی ژنان سەرچاوەی سەلامەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، گوتی: "هێزی سەرەکی بۆ دیموکراتیککردنی کۆمەڵگە، ژنانن".
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە درووشمی "کۆبوونەوە لەگەڵ ژنانی عەلەوی، بۆ بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە مەڵەتی لەگەڵ ژنان کۆبووەوە. وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو و هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی گەل و باوەڕەکانی دەم پارتی یوکسەل موتلو، بەشداربوون.
خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژنانی عەلەوی گرنگە، ئاماژەی بەوە کرد لە پرۆسەی شەڕدا، ژنان لە هەمووان زیاتر دەبنە ئامانج و مافەکانیان پێشێل دەکرێت و مافی ژیانیان لێ زەوت دەکرێت. لە پرۆسەی چارەسەریشدا ناهێڵن بەشداری پرۆسەی ئاشتی و دیالۆگ بکەن.
'ژنان هێزی سەرەکیین بۆ دیموکراتیککردنی کۆمەڵگە'
خالیدە تورکئۆغلو جەختی کردەوە، کۆمەڵگە پێویستی بە گۆڕانێکی دیموکراتیکە، تاوانەکانی کوشتنی ژنان پەردەپۆش دەکرێن و تاوانباران دادگایی ناکرێن و سزا نادرێن، گوتی: " ژن هێزی سەرەکییە کە کۆمەڵگا دیموکراتیک دەکات. لە بنەڕەتدا ژن دەتوانێت کۆمەڵگا بگۆڕێت. هەرکات ژنان بوونە ئەکتەری سیاسەت، زمانی سیاسەتیش بە جۆرێک لە جۆرەکان دەگۆڕێت. لەگەڵ بەشداریکردنی ژنان لە بەڕێوەبردندا، تایبەتمەندییە هیرارشییەکانی بەڕێوەبردنیش دەگۆڕێت. بۆیە بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا وەک دەرفەتێک دەبینین. ئێمە دەمانەوێت ئەم دەرفەتە لە ڕوانگەی ژنانەوە هەڵبسەنگێنین".