بەیاننامەیەکی نوێ لە نەخۆشخانەوە: مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە

نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگێل کە ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر تێدا لە ژێر چاودێری تایبەتی پزیشکی دایە، ڕایگەیاند کە هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکەیان بەردەوامە.

سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، شەوی ١٥ی نیسان بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە برایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆکرا، هەتا ئێستا لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکەدایە.

لە بەیاننامەیەکی نوێدا نەخۆشخانەی فلۆرانس ڕایگەیاندووە؛ نەخۆشەکەمان بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر لە ژێر چاودێری چڕدا چارەسەری بۆ دەکرێت، بەڵام بەگشتی دۆخی وەک خۆیەتی، چاودێری چڕی نەخۆشەکەمان بەردەوامە، وەک پارامێتەرەکانی دوێنێ، چارەسەرەکانمان دژی هەوکردن بەردەوامە، هێشتا نەخۆشەکەمان مەترسی زۆری لەسەرە و مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە."