دژی شارەوانییەکی تری جەهەپە ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و ٥ کەس دەستبەسەرکران

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێک دژی شارەوانی کەمال پاشای ئەزمیر لە پشکی جەهەپە، ٥ کەس دەستبەسەرکران.

داواکاریی گشتی کۆماری کەمال پاشا بە تۆمەتی 'گەندەڵی لە بەڕێوەبردنی داهاتی گشتی' لێپرسینەوەیەکی دژی شارەوانی کەمال پاشای ئەزمیر لە پشکی جەهەپە دەست پێ کرد. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ٥ کەس دەرکرا.

جێگری سەرۆکی شارەوانی کەمال پاشا ئ. ب.، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی کەلتوور و هونەر هـ. ب.، کارمەندانی شارەوانی س. ک. و ب. ب.، بەرپرسی کۆمپانیای ڕێکخستن س. پ. لەم چوارچێوەیەدا دەستبەسەرکران.