پەیامی زیندانیان: دڵمان لای ئۆندەرە

زیندانیانی دۆزی کۆبانێ بە پەیامێک غەمیگینی خۆییان بۆ دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر دەربڕی و گوتیان: "لەو باوەڕەداین وەک هەموو جارێک بە بەرخۆدان سەردەکەوێت، دڵمان لای ئۆندەرە."

زیندانیانی دۆزی کۆبانێ هەریەک لە؛ زەینەب کاماران و پەروین ئۆدوونجوو کە لە زیندانی سینجانی ژنان ڕاگیراوون، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیانەوە پەیامێکی ئەحواڵپرسییان بۆ دۆخی تەندرووستی ئەندامی شاندی ئێمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا، سری سورەیا ئۆندەر نارد.

'ئاشتی باوەڕپێبوونی دەوێت'                        

لە پەیامەکەدا سەرنج خراوەتەسەر هەوڵە ئاشتیخوازییەکانی سری سورەیا ئۆندەر و هاتووە: "بە غەمیگینییەکی زۆرەوە هەواڵی دۆخی سەختی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەرمان بیست. ئاشتیی سەختە باوەڕپێبوونی دەوێت، سری سورەیا ئۆندەر باوەڕی بە ئاشتی هێنا و لەم پێناوەدا خەباتی کرد."

درێژەی پەیەماکە بەم جۆرەیە: " لەو باوەڕەداین وەک هەموو جارێک بە بەرخۆدان سەردەکەوێت، دڵمان لای ئۆندەرە. وەک هاوڕێ و هەڤاڵانی هەمان دۆز، هیوامان هەرچی زووچاکبوونەوەیەتی و دڵمان لایەتی."