کۆنگرەی ستار ٢٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەی پیرۆز کرد

ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیاندراوێک ٢٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)ی پیرۆز کرد.

ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنان پیرۆز کرا و ئاماژەش بەوەکرا تێکۆشانی ئازادی ژنان لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بوو بە هیوای هەموو ژنانی جیهان.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە سەدەی ٢١دا تێکۆشانی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد دەستکەوتێکی مەزنی بە دەستهێناوە و گوتراوە: "سیستەمی کەژەکە بوو بە مۆدێلی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ئازادی ژنان، لە بەرانبەر سیسەمی پیاوسالاری، واتای بەخشی بە ژیانی ئازاد، ئیکۆلۆژیک و ڕێکخراوبوونی لە لایەنی سیاسیی، ئابووری، کەلتووری، پاراستنەوە. لەم قۆناغە مێژووییەدا کە ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی مێژووی لە ژنان کردووە، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مەزنی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو ژنان کە لەسەر بنەمای فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆیان بەگەیەننە سەرکەوتن. بەو باوەڕییەتەوە خاوەنداری  لەم ئەرکەدا دەکەین.

ئەمڕۆ ژنانی کورد لە چوار بەشی کوردستان یەکێتی خۆیان بونیات دەنێن، لە یەکێتی نەتەوەییدا پێشەنگایەتی دەکەن. لە ڕۆژئاوای کوردستان تێکۆشانی ژنانی کورد لەگەڵ کۆنگرەی ستار بوو بە هیوای هەموو ژنان. بە باوەڕیین کە ئەم تێکۆشانە بە سەرکەوتن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەخەمڵێندرێت."