کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ : ١ی گولان لە کادکۆی پیرۆز دەکەین

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ DISK، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای ڕەنجدەرانی کاموی KESK ویەکێتی بیناسازی و ئەندازیارانی تورک TMMOB و یەکێتی پزیشکانی تورک TBB ڕایانگەیاند ئەمساڵ ١ی گوڵان لە کادکۆی پیرۆز دەکەین.

ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە لە ئەسکەلەی بێشکتاش لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای ڕەنجدەرانی کاموی ، یەکێتی بیناسازی و ئەندازیارانی تورک و یەکێتی پزیشکانی تورکەوە خوێندرایەوە.

هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) عەلی کەنانۆغلۆ، ئەندامانی سەندیکا و چەندین کەس بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.

سەرۆکی گشتیی DISK ئارزو چەرکەزۆئۆغلۆ گوتی: "ئیرادەی خۆمان سەبارەت بە ئاهەنگەکانی تەقسیم بە بەرپرسان ڕاگەیاندووە،  بەڵام بینیمان هەڵوێستی قەدەغەکردنیان بەردەوامە. بۆ وڵاتێکی یاسایی بەرخۆدان دەکەین."

لە کۆتایی قسەکانییدا ئارزو چەرکەزۆئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا: "گۆڕەپانی کادکۆی یەکێک لەو گۆڕەپانەیە کە پێشتریش ١ی گوڵانمان تێدا پیرۆز کردوە. . ئەمساڵ بەبێ ئەوەی دەست لە ئیرادەی تەقیسمان هەڵبگرین، بەرەو کادکۆی دەڕۆین و لەوێ کۆدەبینەوە."