قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەردەوامە. بنەماڵەکان بەمەبەستی دیدار داواکاری نوێیان تۆمار کرد.
محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ داوای کۆبوونەوەیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
بە هەمان شێوە ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کەس وکاریان سەردانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان کرد.