ئایشەگوڵ دۆغان: بە ئێستاشەوە ئۆندەر کۆمان دەکاتەوە
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەدا مەترسییەکان لەسەر ژیانی سری سورەیا ئۆندەر بەردەوامە و گوتی: "بە تێکۆشانی مانەوە لە پێناو ژیاندایە، بە ئێستاشەوە کۆمان دەکاتەوە."
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەدا مەترسییەکان لەسەر ژیانی سری سورەیا ئۆندەر بەردەوامە و گوتی: "بە تێکۆشانی مانەوە لە پێناو ژیاندایە، بە ئێستاشەوە کۆمان دەکاتەوە."
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە پێش نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینجڵ (Florence Nightingaley) پەیوەست بە دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا، کە لە شەوی ١٥ی شوباتەوە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە ژێر چاودێری چڕدایە، قسەیکرد.
ئایشەگوڵ دۆغان لە سەرەتای قسەکانییدا هیواخوازی بۆ باشبوونی دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر خواست و گوتی: " دۆخی ئێستا دەریدەخات کە دۆخی تەندرووستی بەرەو باشتر دەڕوات. بەپێی لێدوانی پزیشکەکان تا ئێستا دۆخەکە جێگیرە. سری سورەیا ئۆندەر هێشتا شەڕێکی گەورە لە پێناو ژیانیدا دەکات و هەموومان کۆدەکاتەوە بە بەرخۆدانەکانی."
ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەشدا لە بەرەبەیانەوە جگە لە جێگیری دۆخەکە هیچ گۆڕانکارییەکی دیکە لە ئارادا نیە.