تاژێ ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەی پیرۆز کرد
تاژێ بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندی کەژەکەوە ڕاگەیاندراواێکی خوێندەوە و گوتی: "لە کوردستاندا دامەزراندی ڕێکخستنی وەک کەژەکە، هەنگاوانە بە رەوە شۆڕشی سەرکەووتنی ئازادی."
تاژێ بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندی کەژەکەوە ڕاگەیاندراواێکی خوێندەوە و گوتی: "لە کوردستاندا دامەزراندی ڕێکخستنی وەک کەژەکە، هەنگاوانە بە رەوە شۆڕشی سەرکەووتنی ئازادی."
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە پارکی دایە ئەرزان ڕاگەیاندرواێکی پیرۆزکردنی کەژەکەی خوێندەوە. لە چالاکییەکەدا ژنان گوڵیان چاند و وێنەی شەهید سارا (ساکینە جانسز) و ئاڵای کەژەکەیان بەرزکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی کۆمیتەی دیبلۆماسی تاژێ، سوهام شەنگالییەوە خوێندرایەوە.
سوهام شەنگالی لە سەرەتای قسەکانییدا دامەزراندنی کەژەکەی لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و گوتی: " لە کوردستاندا دامەزراندی ڕێکخستنی وەک کەژەکە، هەنگاوانە بە رەوە شۆڕشی سەرکەووتنی ئازادی."
لە بەردەوامییدا سوهام شەنگالی سەرنجی خستەسەر کاریگەر و پاڵپشتی کەژەکە بۆ ژنانی ئێزدی و گوتی: "بەتایبەت لە دوای فەرمانی ٢٠١٤ەوە، ژنانی ئێزدی هێزێکی مەزنیان لە کەژەکەوە وەرگرت، ئەم هێزەش بە قوڵبوونەوە لە دەوری فکری ڕێبەر ئاپۆ زیاتر پەرەی سەند."
لە کۆتایی قسەکانییدا سوهام شەنگالی بە ڕێزدارییەوە شەهید سارای یاد کردەوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "شەهید سارا دەیگوت، 'کاتێک کوردستان بە تەواوەتی ڕزگاربوو، ئەوکات هەموو کوردستان دەکەین بە گوڵ و گوڵستان.'، بۆیە لەم ڕۆژەدا لە تەواوی جیهاندا، ژنان بە چاندی گوڵ شەهید سارا بیردێننەوە. ڕێبەرئاپۆ دەڵێت، 'شۆڕشی ژن، شۆڕشی گوڵە.' ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین."
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتای هات.